هەرێم نیوز
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی ئامێری پشكنینی تیشكدانەوەی ئەتۆمی دانراوە
راشیگەیاند، 10 ساڵ لەمەوبەر و لەسەر ئەركی حكومەتی عێراق ئامێری پشكنینی تیشكدانەوەی ئەتۆمی بۆ فەرمانگای ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابینكراوە.
لە روونكردنەوەیەكدا پارێزگاری سلێمانی وتیشی، "ئەو ئامێرە لەسەر ئەركی حكومەتی عێراق دانراوە كە بۆ پشكنینی تیشكدانەوەی ئەتۆمی بۆ فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابینكراوە، بەبەردەوامیی تیمی پسپۆڕی فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی چاودێریی و پشكنین و كاریپێدەكات و لە ئێستاشدا بەهۆی ئەم دۆخانەی لە ناوچەكەدا هەن، بەردەوامن لەسەر ئەرك و كارەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا تیمەكان هیچ ئاماژە و مەترسییەكی تیشكدانەوەیان تۆمارنەكردووە، ئەم روونكردنەوەیە بۆ دڵنیاكردنەوەی هەمووانە، نەك بۆ بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ.