دواین هەواڵ

ئابوری‌

 01/08/2024

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ. 

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەمڕۆ بڕی ( ٧٤،٨٤٤،٥٣٢،٠٠٠ ) حەفتا و چوار ملیارو هەشت سەدو چل و چوار ملیۆن و پێنج سەدو سی و دوو هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP