دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/07/2024

وردەکاری تەقەکردن لە ماڵی کادرێکی یەکێتی و بارەگای لقی سێی پارتی لە کەرکوک

هەرێم نیوز

تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی و ماڵی بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک کرا، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت: پیشتر زانیارییان هەبوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردوەتەوە.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27ی7ی2024،  تەقە لە بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کراوە و لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە ده‌ستبه‌جێ وەڵام دراوەتەوە.
له‌ دوو شوێنی جیاواز و به‌ چه‌ند جۆره‌ چه‌كێك به‌تایبه‌تیش قه‌ناس ته‌قه‌ له‌ باره‌گای كراوه‌، كه‌ ئامانجیان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە و مه‌به‌ستیان بووه‌ دواتر بچنه‌ نێو باره‌گای لقی سێ و کردەوەی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. 

ئارام جەباری، کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نزیک کاتژمێر دوو لە دوو شوێنی جیاوازەوە، تەقە لە بارەگاکەیان کراوە و پاسەوانەکانی لقەکەش وەڵامیان داونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.

دەشڵێت: زانیارییان هەبوە کە بارەگاکانیان مەترسییان لەسەرە، بۆیە پێشتر لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردوەتەوە.

لای خۆشیەوە محەمەد دوشیوانی، بەرپرسی پێشوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند: کاتژمێر چواری بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک، تەقە لە ماڵەکەی کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP