هەرێم نێوز
ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن ڕایدەگەیەنێت، بەلەمێک کە ٤٥ پەنابەری هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی تەعز لەم وڵاتەدا وەرگەڕا و تەنها ٤ کەس ڕزگاریان بوو.
باس لەوە دەکرێت ئەم ڕووداوە بەهۆی بای بەهێز و هەروەها ڕێژەی زۆری هەڵگرتنی پەنابەر لە بەلەمەکەدا ڕوویداوە.
دەزگاکە ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچدا کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی ڕزگاربووان و پێشکەشکردنی هاوکاری.
مانگی ڕابردوو لە کاتی نوقمبوونی بەلەمێکی هەڵگری پەنابەران لە ئاوەکانی یەمەن، ٤٩ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٤٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون. ئەم بەلەمە بە ٢٦٠ سەرنشینەوە لە سۆماڵەوە بەرەو یەمەن دەڕۆیشت.