هەرێم نیوز
بەپێی ئەو دیمەنانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تەلەفزیۆنی ڕوسیا پەخشکرابون، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە مۆسکۆ پێشوازی لە بەشار بەشار، سەرۆکی سوریا کرد و باسیان لە داهاتوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوه.
بهگوێرهی میدیاكانی روسیا، ڤلادیمیر پوتن به بهشار ئهسهد-ی راگهیاندوه، "زۆر گرنگی بە بۆچونی ئێوە دەدەم لەسەر چۆنیەتی پەرەسەندنی دۆخی ناوچەکە بە گشتی، بەداخەوە مەیلێک هەیە بەرەو پەرەسەندن، دەتوانین ئەوە ببینین، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر سوریا هەیە".
ئەسەد لە ڕێگەی وەرگێڕێکی ڕوسییەوە بە پوتن-ی وتوه، "لە ڕوانگەی هەمو ئەو ڕوداوانەی لە سەرانسەری جیهان و لە ناوچەی ئۆراسیا ڕودەدەن، کۆبونەوەکەمان زۆر گرنگە بۆ تاوتوێکردنی هەمو وردەکارییەکانی پەرەسەندنەکان و ئەو ڕوداوانە و تاوتوێکردنی سیناریۆکان".
ڕوسیا هاوپەیمانێکی سەرەکی سوریا بوە لەدوای دەستێوەردانی سەربازی لە ململانێی ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانی لە ئەسەد لە ساڵی 2015، هەروەها پێدەچێت ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان سوریا و تورکیا.
ماڵپەڕی کرێملن ههندێك قسهكانی پوتن و ئهسهدی بڵاوكردوهتهوه، بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ڤلادیمیر پوتن: وتوویەتی، "ئێمە دەرفەتمان هەیە باسی تەواوی سیستەمی پەیوەندییەکانمان بکەین".
وتیشی، "زۆر حەز دەکەم بۆچونی ئێوە بزانم لەسەر چۆنیەتی پەرەسەندنی دۆخەکە لە ناوچەکەدا بە گشتی، کە بەداخەوە مەیلی خراپتربونی هەیە، ئەوەش ڕاستەوخۆ سوریا دەگرێتەوە" .
هەروەها پوتن ئەوەشی وتووە، "هیوادارم بتوانین باس لە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانمان بکەین و ڕەوتی ئومێدبەخشیشیان تێدا هەیە".
لەبەرامبەریشدا بهشار ئهسهد رایگەیاندووە، " سەردانەکەی ئەمڕۆم هاوکاتە لەگەڵ 80 ساڵەی دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتەکەمان، لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردودا دو وڵاتەکەمان بە تاقیکردنەوەیەکی زۆر سەختدا تێپەڕیون".
وتیشی،" پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵاتەکەمان متمانەی (یەکتر)ی پاراستوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ پێگەیشتنی گەلی ههردو وڵات".
ئەسەد ئاماژەی بەوەش کرد،" لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕوداوانەی لە سەرانسەری جیهان و ناوچەی ئۆراسیا ڕودەدەن، کۆبونەوەی ئەمڕۆمان گرنگییەکی زۆری ههیه بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی پێشهاتەکانی دۆخەکە و ئاسۆکان و سیناریۆ ئەگەرییەکان".
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن دواتر لە ڕۆژەکەدا ڕایگەیاند، پوتن و ئەسەد دوای دانوستانەکانی دوێنێی کرێملن هیچ بەڵگەنامەیەکیان واژۆ نەکردوە.