هەرێم نیوز
لە یەکەم راپرسی دوای کەشانەوەی بایدن لە کێبەرکێی سەرۆکی ئەمەریکا، هاریس پێش سەرۆکی پێشوو ترەمپ کەوتووە.
دوو دامەزراوەی متمانەداری جیهانی رۆیتەرزو دامەزراوەی ئیپسوس راپرسیەک لە نێوان ترەمپ و هاریسی کاندیدی دیموکراتەکان ئەنجام دەدەن، کامالا هاریس بە رێژەی ٤٤٪ ی دەنگەکان بە دەستدەهێنێت، هەرچی ترەمپە ٤٢٪ ی دەنگەکان بە دەستدەهێنێت، ئەوانەی دەنگ بە کاندیدەکانی تر دەدەن، یان خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە لە ١٤٪ دەنگیان هێناوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە کۆتا راپرسی نێوان ترەمپ و بایدن، ترەمپ ٧ خاڵ لە پێش بایدنەوە بوو.
لە راپرسییەکی کەناڵی گەورەی بی بی سی نیوزدا ٨٧٪ ئەمەریکییەکان پێیانوایە بە کشانەوەی جۆ بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی دەرفەتی دیموکراتەکانی زیاتر کردوە بۆ سەرکەوتن.