دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24/07/2024

موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز 

بەهۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچە بۆ ماوەی 24 ڕۆژ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ دەست  بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا دەکات.

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا دراوە کە بڕەکەی نزیکەی 13 ملیار و 500 ملیۆنە، و ئەگەر سبەی ڕێکارەکان تەواوبن دەست بە دابەشكردنی دەکرێت.

لەلایەن خۆیەوە، ئەردەلان  دۆسکی، سەرۆکی  دیوان لە وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بۆچوونێک  هەبوو مووچەی مانگی شەش لەگەڵ مانگی حەوت خەرج بکرێت و فەرمانبەرانمان دوو مووچە پێکەوە وەربگرن، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە لە داهاتی ناوخۆ دابەشی بکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق تێبینی لەسەر لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکە هەبوو، لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان پارەی بۆ خەرج نەکردن، هەرچەندە کێشەکە چارەسەر کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP