دواین هەواڵ

جیهان‌

 24/07/2024

ئەمریکا بە بەھای نزیکەی 3 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە دەفرۆشێت

هەرێم نیوز

حكومەتی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشاندا لەوەی کە بە بەھای دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار چەک بە سعوودیە بفرۆشێت.

ئاژانسی ھاریکاری ئەمنی بەرگریی کە لەناو وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن"، سەرپەرشتی فرۆشتنی چەک بە حکومەتە بیانییەکان دەکات لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پاکێجی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە بە بەھای دوو ملیارو 800 ملیۆن دۆلار پەسەندکراوە، ھەروەھا کۆنگرێس لەوبارەیەوە ئاگادارکراوەتەوە".

ڕاشیگەیاندووە، "ئەم ھەنگاوە ئاسایشی سعوودیە پتەوتر دەکات، بەو پێیەی ئەو وڵاتە بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووری لە ناوچەی کەنداو گرنگە" ھەروەھا پاڵپشتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەکات."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو چەکانەی کە بە سعوودیە دەفرۆشرێت، ھاوسەنگی سەرەکی سەربازیی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە شوباتی 2021، حکوومەتی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن، فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی و چەک بە سعودیە سنووردار کردبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP