دواین هەواڵ

عێراق‌

 11/07/2024

رۆژنامەی عەرەبی جەدید: ئەمریكا فشار لە حكومەتی عێراق دەكات بۆ مانەوەی هێزەكانی بۆ ماویەكی درێژتر

هەرێم نیوز

رۆژنامەی عەربی جەدید رایگەیاند، دانوستەكانی نێوان واشنتۆن و بەغداد لەبارەی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق،راوەستاوە. 

رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە، یاسر حسێنی، پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق ئاشكرایدەكات: دانوستەكانی نێوان واشنتۆن و بەغداد لەبارەی كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق،راوەستاوە.

دەشڵێت، دانوستانەكان ماوەی چەند هەفتەیەكە بە كرداریی هەڵپەسێردراون، هۆكارەكەی نازانن، بەڵام ئەوەی روونە ئەمریكا فشار لە حكومەتی عێراق دەكات بۆ مانەوەی هێزەكانی بۆ ماویەكی درێژتر. 

دانوستانە راگەیەندراوەكانی پێشوی نێوان عێراق و ئەمریكا تەمومژاوی بووە، بەیاننامەكانی لایەنی عێراقی تەواو جیاواز بووە لە بەیاننامەو لێدوانەكانی بەرپرسانی ئەمریكا، كە ئەوەش گوزراشت لە نەبوونی جدیەتێكی راستەقینە دەكات بۆ كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP