دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10/07/2024

بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر دەکات

هەرێم نیوز

بارزانی پێشوازیی له‌ كونسوڵی نوێی توركیا له‌ هه‌ولێر كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا، بیروڕا له‌باره‌ی سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا، كونسوڵی توركیا، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ باشترین په‌یوه‌ندیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەلاحەددین، بارزانی پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەولێر سڵاو و ڕێزی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە  بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لە بوار جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت. لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی سەردانەکەی  بارزانی بۆ بەغدا ئاڵۆگۆڕ کرا و کونسوڵی تورکیا ئەو سەردانەی بە مێژوویی و کاریگەر وەسف کرد.

هەر لەو دیدارەدا، بارزانی وێڕای باسکردنی هۆکارەکانی سەردانی حەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا ئەوەشی دووپات کردەوە کە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە چوارچێوی دەستوور باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی تازەی تورکیا خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.
بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP