دواین هەواڵ

کوردستان‌

 49 خولەک پێش ئێستا

د. ئەحمەد ساعدی: پرۆژەیاسای بودجە دامەزراندنی دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو لەخۆدەگرێت

هەرێم نیوز

 
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧دا بڕگەی دامەزراندنی ١٠٠ هەزار دەرچووی ساڵانی ڕابردوو بە شێوەی گرێبەست جێگیر دەکرێت، کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی 10ـی 2026، د. ئەحمەد ساعدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، وەزیر پێی ڕاگەیاندوون کە لە نێو ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧دا، پلان بۆ دامەزراندنی ١٠٠ هەزار دەرچووی ساڵانی پێشوو بە شێوازی گرێبەست دانراوە.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوە دەرچووانی دانەمەزراو لە بوار و پسپۆڕییە جیاوازەکاندا دەگرێتەوە، هەروەها پشکی هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی ئەم دامەزراندنە نوێیەدا لەبەرچاو گیراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP