دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری نەوتی عێراق: ئەو قەیرانەی پێیدا تێپەڕین بەرەو ڕەوینەوە دەڕوات

هەرێم نیوز

 
باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەو قەیرانەی وڵات لە ماوەی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕی بەرەو ڕەوینەوە دەڕوات، هاوکات وەزارەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی 10ـی 2026، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی نەوت، وەزیر سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شانەی قەیرانی کردووە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، بەرهەمە نەوتییە پاڵێوراوەکان و هەڵسەنگاندنی تواناکانی هەناردەکردن لە قۆناغی ئێستادا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق لە ماوەی ڕابردوودا بە بارودۆخێکی سەخت و هەستیاردا تێپەڕیوە، بەڵام قۆناغە سەختەکە تێپەڕێنراوە و قەیرانەکە بەرەو چارەسەربوون دەڕوات، سەرەڕای بوونی هەندێک کۆسپ و ئاستەنگ لە بەڕێوەچوونی کارەکاندا.
 
باسم محەمەد جەختی لەوەش کردەوە کە گڕوتین و بەردەوامیی کەرتی نەوت ئەو هیوایەیە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە تەواوی قەیرانەکە تێپەڕێنرێت، داواشی کرد سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بە گیانی یەک تیم کار بکەن.
 
 ڕوونیشیکردەوە کە وەزارەت هەنگاوی متمانەپێکراو و ستراتیژی بۆ بووژانەوەی ئابووریی نیشتمانی دەنێت، چونکە کەرتی نەوت وەک شادەمارێکی سەرەکی بۆ پشتگیریکردنی ژێرخانی ئابووریی دەوڵەت دادەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP