دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

لە بارەی برینەوەی دار حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز

 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆ و لێدوانانەی بەناوی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەکە بڵاوکراونەتەوە ڕەتکردەوە، کە تێیدا باسی لەوە کردبوو گوایە بڕینەوەی دار لە ناوچە سنوورییەکان بە ئاگاداریی حکوومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی 10ـی 2026، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە نەزانی بێت یان بە ئەنقەست، لە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لێدوانێکی هەڵبەستراو و دروستکراو بەناوی سەفین موحسین دزەیی سەبارەت بە بڕینەوەی دار لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا بڵاو کراوەتەوە، جەختیشی کردەوە کە تەواوی ئەو لێدوانانە دوورن لە ڕاستییەوە و بەڕێزیان لەم ماوەیەدا هیچ لێدوانێکی لەو شێوەیەی نەداوە.
 
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، وەک بیرخستنەوە ئاماژە بە لێدوانی فەرمیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ٧ـی ٦ـی ٢٠٢١ بۆ دەنگی ئەمریکا کراوە کە تێیدا ڕایگەیاندبوو: "داربڕینەوە کارێکی ناڕەوا و ناپەسەندە، دوورە لە هەموو عورف و عادەتێکی دیپلۆماسی و دراوسێیەتی و بە هەموو شێوەیەک قبووڵنەکراوە، هاوکات ناڕەزایەتیی خۆمان بە چەندین ڕێگەی تایبەت و فەرمی ئاراستەی لایەنیکۆمەڵایەتییەکان
 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە داواشی لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد کە لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و لێدوانەکاندا وردتر و بەرپرسیارانەتر مامەڵە بکەن، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکار بۆ شێواندنی راستییەکان و دروستکردنی بێمتمانەیی لەناو کۆمەڵگەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP