دواین هەواڵ

کوردستان‌

 58 خولەک پێش ئێستا

ئیسرائیل هیۆم: ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشکردنە سەر میلیشیاکان لە عێراق بە ئیسرائیل دا

هەرێم نیوز


ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە
 تاوەکو بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لە دژی بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ناو خاکی عێراقدا ئەنجام بدات.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی 10ـی 2026، ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە بڵاوی کردەوە، ئەم ڕەزامەندییەی واشنتن ڕێگە بە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دەدات بە ئازادی لە ئاسمانی عێراقدا مانۆڕ و جووڵەی سەربازی بکات بە مەبەستی پێشوەختە پووچەڵکردنەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی ئیسرائیل.
 
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە سەرچاوە هەواڵگرییەکان هۆشدارییان لە بەردەوامیی جموجووڵ و ئامادەکاریی میلیشیا هاوپەیمانەکانی تاران لە عێراق دابوو، بۆیە بڕیاری ئاسانکاری و گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە لە قۆناغی داهاتوودا دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP