دواین هەواڵ

جیهان‌

 09/07/2024

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە 7 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز 

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە 7 کۆچبەر خنکاون.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند ، کاتژمێر 10:47ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 09-07-2024 بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریاچەی ئیجە، نزیک لە شارۆچکەی چەشمەی سەر بە پارێزگای ئیزمیر ژێرئاوکەوتووە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەو بەلەمە 27 کۆچبەری تێدابووە و نیازیان وابووە خۆیان بگەیێننە یۆنان.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ماسیگرێک هەواڵی ژێرئاوكەتنی بەلەمەکەی پێداون، دەستبەجێ چوار بەلەمی هێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و هێلیکۆپتەرێک نێردراونەتە شوێنی رووداوەکە.

باسی لەوەش کردووە، 19 کۆچبەر رزگار کراون، حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، کە تەرمەکانیان دەرهێندراون؛ کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە.

بەگوێرەی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ساڵی رابردوو 3105 کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاست و لەکاتی چوونیان بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەستداوە؛ لە چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵیشدا 880 کەس مردوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP