هەرێم نیوز
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند كه داعشێكی هه‌ڵاتوویان له باشوری به‌غدا ده‌ستگیركردوه، داعشه‌كه به‌رپرسی مهفزرهزهی ئۆتۆمبیله بۆمبرێژكراوهكانی ئه‌و رێكخراوه بووه، هه‌ربۆیه نازناوی "فیته‌ر"ی له‌ناو داعشدا هه‌بووه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ده‌ڵێت، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش و وشككردنی سه‌رچاوه‌كانیان، هێزه‌كانی سوپا به هاوكاریی یه‌كه‌ی هه‌واڵگری و ئاسایش و هه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی، فیتهرهكهی داعشیان له ناوحیه‌ی یوسفیه‌ی باشوری به‌غدا ده‌ستگیر كردوه.
به‌پێی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا فیتهرهكهی داعش به‌رپرس بووه له دروستكردنی ئۆتۆمبیلی بۆ مبرێژكراو، ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ورد بووه‌و دوای دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی و گه‌مارۆدانی، له بۆسه‌یه‌كدا ده‌سگیركراوه.