دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 05/07/2024

دەرزی کێش دابەزاندن بەکارمەهێنن؛ دەبێتە هۆی کوێربوون

هەرێم نیوز

توێژینەوەیەکی ئەمریکی لە توێژینەوەیەکدا لەبارەی دەرزییەکی کێش دابەزاندن هۆشدای مەترسیدار بە خەڵکی دەدات و دەریخستووە، بەکارهێنانی دەرزی کێش دابەزاند دەبێتە هۆی کوێربوون.

ئەو دەرزییە کە ناوی "ئۆزێمپیک"ە، وا لە مرۆڤ دەکات هەستی برسێتی کەم بکاتەوە، لە ئێستادا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە، بە نوێترین ڕێگای دابەزاندنی کەش دادەنرێت.

بەلام لە نوێترین توێژینەوەکاندا کە لە لایەن چەند پزیشکێکی ئەمریکی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، ئەگەری هەیە کەسی بەکارهێنەر تووشی لە دەستدانی بینایی چاوەکانی ببێت، بەم هۆیەشەوە دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ ئەم دەرمانە بەکاربهێندرێت.

ئۆزێمپیک ، دەرمانێکە لە لایەن کۆمپانیای دانیمارکیی ”نۆڤۆ نۆردیسک“ە دروستکراوە، کە تایبەتە بە نەخۆشانی شەکرەی جۆری دوو.

میکانیزمی کارکردنی بریتییە لە هاندانی پەنکریاس بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی زیاتر و خاوکردنەوەی جووڵەی خۆراک لە گەدەدا، سەرەنجام ئاستی شەکر لە خوێندا نزم دەکاتەوە.

بەم دوایییانە بەکارهێنەران هەستیان بە کەمبوونەوەی کێشی لەشیان کردووە، کە تەنها ٪١٥ی کێش کەم دەکاتەوە، بەڵام کەسانێکی زۆر کە کێشی لەشیان زۆرە بەبێ ڕاوێژکاری پزیشک بەکاری دەهێنن کە ئەمەش ئەگەری مەترسی تەندروستی لەسەر جەستەیان زیاد دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP