هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی مانگی شەشی سەرجەم مووچەخۆران پێکەوە ڕەوانەی بەغدا دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان ئامادە دەکرێت و سبەی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وردبینیکردنی ناوی مووچەخۆران لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە چەند ڕۆژێکی پێویستە، بەمپێیە ئەگەر هیچ گرفتێک نەیەتەپێش ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی پێنجی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە، بڕیارە لەم ڕۆژنەدا ڕەوانە بکرێت، بۆ ئەم مانگەش لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران پێکەوە دەنێردرێت.