هەرێم نیوز
کێ لە کارەساتی ساڵانەی مردنی حاجییان بەرپرسە ؟
بۆچی ئێمەی مسوڵمان بێدەنگین ؟
د.سالار تاوگۆزی
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە حاجییان لە سەعودیە بەهۆی پاڵپاڵێن، یان گەرماو کارەساتی لەناکاو و تەنگەنەفەسییەوە دەمرن، کە کوردیشان تێدابووە، بۆنموونە ئەم سەرچاوەیە:
https://alwaght.net/ar/News/66888/%D8%A2%D9%84%D8%A7%D9%81-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%AA%D9%84%D9%89-%D9%85%D9%86-%D8%AD%D8%AC%D8%A7%D8%AC-%D8%A8%D9%8A%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%84%D9%87-%D8%AE%D9%84%D8%A7%D9%84-12-%D8%B9%D8%A7%D9%85-%D9%86%D8%AA%D9%8A%D8%AC%D8%A9-%D8%B3%D9%88%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D8%AF%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%B3%D8%B9%D9%88%D8%AF%D9%8A%D8%A9
دەڵێت: ئامارێکی دزەپێکراوی (وەزارەتی تەندروستی سەعودیە) ئاشکرای کردووە لە ساڵی (٢٠٠٢) تا (٢٠١٤) زیاتر لە (٩٠)نەوەد هەزار حەجکەر مردوون. ئەمساڵیش ژمارەیەک حەجکەر مردوون کە کوردیشیان تێدایە.
مردنی حەجکەران، کارەساتێکی مرۆییە و ڕاپۆرتەکان هۆکارەکەی بۆ خراپ بەڕێوەبردنی حەج، لەلایەن پیاوانی (ئال سەعود)ەوە دەگەڕێننەوە، بەڵام سەیر لەوەدایە ئێمەی مسوڵمان لە ئاست ئەم کارەساتە ساڵانەدا بێدەنگین و هیچ مەلاو بانگخوازێکیشمان باسی ناکەن!
ئیتر تۆ لەوە گەڕێ کە چەند مامەڵەیەکی نامرۆڤانە لەگەڵ تەرمی حەجکەرە مردووەکاندا دەکرێت و لەسەر جادەکان بەمردوویی جێدەهێڵرێن، یان تەرمەکان لەسەر یەک کەڵەکە دەکەن، یان لەشوێنێکدا بەبەرچاوی خەڵکەوە کۆیان دەکەنەوە.
تۆ بیهێنە پێشچاوی خۆت، ئەگەر نیو ئەوەندەی ئەو ژمارە مرۆڤەی لەحەج دەمرن، لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی یان هەر بۆنەیەکی دیکەدا بمردنایەو ساڵانەش کارەساتەکە دووبارە ببایەتەوە، ئەو کات پیاوانی ئایینی یان هەندێک لە مەلاو بانگخوازەکان و ئیسلامییە سیاسییەکان چییان دەگوت ؟!
ئەی خێرە ئەوانە لەبری ئەوەی دەنگی ناڕەزایی بەرانبەر ئال سەعود هەڵبڕن، کەسوکاری حەجکەرە مردووەکان دەخەڵەتێنن بەوەی حەجکەرەکەیان مادام لە حەج مردووە، بەهەشتییە و ئیتر خەمخواردن و لێپرسینەوە لە هۆکاری مردنەکەی پێویست نییە، ئەگەر ئال سەعودیش تیایدا تۆمەتباربن ؟!