دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/06/2024

هاتوچۆی دهۆک هۆشداری دەداتە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان

هەرێم نیوز

هاتووچۆی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاگادار دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “15 ڕۆژ مۆڵەتتان هەیە، لە دوای ئەو وادەیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکاندا دەگیرێت”

 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ئەمڕۆ سێ شەممە، رایگەیاند: ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە ئۆتۆمبێلەکانیان بێسەرەتان یان مەنفێستی ئۆتۆمبێلەکانیان بە ناویانەوە نەبێت 15 رۆژ مۆڵەتیان دەدەین، لە دوای ئەو وادەیە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

پێشتر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێمەوە، چەندینجار هۆشداری بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دراوە و چەندین هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیش ئەنجامدراون، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP