دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/06/2024

تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد

هەرێم نیوز

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك ، تۆمه‌تبارێك خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را كرد كه‌ كه‌سێكی به‌ گوللـه‌ برینداركردبو.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك ، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا كرد.

ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوەو بەفیشەك بریندار كراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو  دادوەر بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی بنكەی پۆلسی سەرا كرد و دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتبار بووە .

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ن ، ح ، ر لە دایكبووی 1996 ) بەبڕیاری دادوەر و بەپیی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP