هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی سکچون و رشانەوە لەنێو منداڵان،هەمو رۆژێک زیاتر لە 70 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن و چارەسەر وەردەگرن.
کەیهان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی سکچون و رشانەوە لەنێو منداڵان، رۆژانە زیاتر لە 200 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن، هەمو رۆژێک زیاتر لە 70 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن و چارەسەر وەردەگرن.
هۆشداریش دەدات لەوەی ڕێکاری پێویست نەگیرێتە بەر ژمارەی نەخۆشەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن و ڕۆژانە نزیکەی هەزار منداڵ سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکەن
دەشڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی ئاوی پیسە،و ڕێنمایی دایکانیش دەکات کە دڵنیابن لەو ئاوەی دیدەن بە منداڵەکانیان،
هەروەها باسی لەوەش کرد ، پێویستە رێگری بکەن لەوەی منداڵان خواردنی سەر عەرەبانە و دەستگێڕەکان نەخۆن .