دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

وردەکاریی روداوەکەی شێخ تەویل… ٦ برا بەشەڕهاتون و یەکێکیان کوژراوە

لەناحیەی شێخ تەویلـی سەر بە قەزای کەلار، ٦ برا لەسەر کێشەی زەویوزار بەشەڕهاتون، برایەک گیانی لەدەستداوە و دوانی تریشیان برینداربون.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال رایگەیاند: کێشەکە ئێوارەی ئەمڕۆ رویداوە و لەسەر زەویوزار بوە لەنێوان ٦ برادا کە بون بەدو گروپی یەکسانەوە.

وتیشی: شەڕ و گرژی کەوتوەتە نێوانیانەوە و تەقەیان کردوە، بەوهۆیەوە یەکێکیان کوژراوە و دوانیان بریندار بون.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ۳ براکەی تریش دەرچوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP