هەرێم نیوز
حاکم شێخ لەتیف رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو دەقانەی دادگای فیدڕاڵی کە بۆ یاسای هەلبژردنەکانی پەرلەمانی کوردستان زیادی کردون زیادەڕەوین و پوچەلن
لەتیف مستەفا کە دادوەری خانەنیشینە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکدەوە، دادگای تەمیزی فیدرالی بریاریدا کە دادگای باڵای فیدرالی زیادەڕەوی کردوە لە دەسەلاتەکانی خۆی بۆیە بڕیارەکەی پووچەلە لە روی یاساییەوە .
ئەو دادوەرە نوسیویشیەتی: پیشتر دادگای فیدراڵی باڵا لە بریاریکیدا بریاریدا بوو کە دەقی مادەی ۳٥ برگەی چوارەم/ا/٤ لە یاسای خانەنشینی گشتی نادەستوریە و هەڵیوەشاندبۆوە کە تایبەت بوو بە خانەنشینی دادوەران کە ۳٠ ساڵ خزمەتیان هەیە، وە لای خۆیەوە دەقی مادە یاساییەکەی گۆڕیبوو لە پێناوی ئەوەی یەکیک لە دادوەرەکانی خۆی (ئەندامی دادگای فیدالی بالا )کە ماوەیەک پیش ئیستا دەستی لەکار کیشابۆوە، خانەنشینی بیگریتەوە.
بەلام دەستەی گشتی دادگای تەمیزی فیدرالی ئەمڕۆ ئەو بڕیارەی دادگای فیدرالی باڵای هەڵوەشاندەوەو وتی کە دادگای فیدرالی زادەڕەوی لەدەسەلاتەکانی خۆیدا کردوە.
رونیشێکردەوە، "ئەو بۆی هەیە دەقیکی یاسا ئەگەر بۆی دەرکەوت کە پێچەوانەی دەستورە هەڵبوەشینیتەوە بەڵام بۆی نیە خۆی بخاتە جیگای پەرلەمان و دەقیکی نوێ دابنێت یان زیاد بکات لە جیاتی ئەو دەقەی هەلیوەشاندۆتەوە".
حاکم شێخ لەتیف راشیگەیاند: بەگویرەی ئەم بریارەی ئەمڕۆ بیت هەموو ئەو دەقانەش کە بۆ یاسای هەلبژردنەکانی پەرلەمانی کوردستان زیادی کردون زیادەڕەوین و پوچەلن
دەشڵێت: شایانی باسە ئیمە پیشتر لە چەندین بۆنەدا ئەوەمان جەخت دەکردەوە ئەوەی دادگای فیدالی دەیکات بەوەی خۆی دەخاتە جێی پەرلەمان و دەقی یاسایی هەموار دەکات یان زیادی دەکات نایاساییەو لەدەسەلاتی ئەو دادگایەدا نیە، ئەو تەنها دەسەلاتی ئەوەی هەیە بریار بدات کە دەقیک یان چەند دەقیک هەڵبوەشینیتەوە کە پیچەوانەی دەستورەو دەسەلاتی لەوێدا دەوەستیت، بۆی نیە دەق زیاد بکات یان هەمواری بکاتەوە ئەوە کاری دەسەلاتی یاسادانانە