هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در سوپاسی كورد و سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌كات كه پشتیوانیان له پڕۆژه‌یاساكه‌یان كردووه کە بەفەرمیکردنی پشوی ڕۆژی "غەدیر"ە، داواشی له لایه‌نه‌گران و شیعه‌كان کرد ڕوو له مزگه‌وته‌كان بكه‌ن و ملپێچی سه‌وز ببه‌ستن و دوو ڕكات نوێژی شوكرانه بۆ خوا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ـی 5ـی 2024 موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا بڵاویکردەوە ، رایگەیاند ، سوپاسی كورد و سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه دەکەن كه ده‌نگیان به پڕۆژه‌یاسایه‌ك دا بۆ به‌فه‌رمیكردنی ڕۆژی "غه‌دیر" له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
وتیشی ، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له ده‌نگدانه‌كه‌دا به‌شدار بوون و پشووی ڕۆژی غه‌دیریشی به جه‌ژنی عێراق و نیشتمان ناو بردووه.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داواشی له لایه‌نه‌گران و شیعه‌كان كردووه ڕوو له مزگه‌وته‌كان بكه‌ن و ملپێچی سه‌وز ببه‌ستن و دوو ڕكات نوێژی شوكرانه بۆ خوا بكه‌ن. گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر مزگه‌وتێك ڕێگه‌ی پێ نه‌دان، ده‌ستدرێژی مه‌كه‌نه سه‌ر و بگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر جۆره ته‌قه‌كردنێكیشی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ، دەنگی لەسەر پشووی ڕۆژی غەدیر دا و بەفەرمی کەوتە لیستی پشووە فەرمییەکانی عێراق.