هەرێم نیوز
کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: وردبینکردنی بۆ ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستە بە 15 ڕۆژە تاوەکو تەواو دەبێت.
ڕۆژی هه‌ینی، 27ی 6ی 2025، موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه. گوتیشی، هه‌نگاوی دووه‌میان بریتییه له وه‌رگرتنی زانیاریی كاندیده‌كان له نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له پارێزگاكان و دواتر ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆن و له‌وێشه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كات.
ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ر یه‌ك لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی لێپرسینەوە و دادپه‌روه‌ری، دەستەی دەستپاکی، هاوكات دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی وردبینی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 15 ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە 11ی11ی2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە، لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدان لە 26ی ئەم مانگە، پرۆسەی وردبینی لیستەکە دەستپێدەکات و دوو هەفتە دەخایەنێت.