هەرێم نیوز
دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دەرگای بەڕووی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردووەتەوە.
محەمەد عەنوز ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی گوتووە، دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دادوەرانە، کێشەى دەستووری و یاسایی دروستدەکات، لەبەرئەوەى دادگای فیدراڵی تاکە سەرچاوەى چارەسەرکردنى کێشە گەورەکانى عێراقە، ئەنجامی هەڵبژاردنیش هەر دەبێت لەلایەن ئەو دادگایەوە پەسەندبکرێت، بۆیە کێشەکانی دادگاکە کێشە بۆ هەڵبژاردن دروستدەکات.
محەمەد عەنوز ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یاسای تایبەت بە دادگای فیدراڵی، هیچ ئاماژەیەک بە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی ئەندامانی دادگاکە نەکراوە، ئەوەش چارەسەرکردنی کێشەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، مه‌حیی ئه‌نساری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ره‌شید بۆ گه‌شه‌پێدان بۆچوونی وایه، ئەگەر له دیاریکردنی جێگرەوە بۆ دادوەرەکان ناکۆکی سیاسی سەرهەڵبدات، بە ناچاری هەڵبژاردنەکان پەک دەخرێت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له ماوه‌ی مانگێكدا شوێنی دادوه‌ره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان پڕ ده‌كرێته‌وه. به‌گوته‌ی ئه‌نساری، دادگاکە رۆڵی ئەکتەرێک سیاسی ده‌بینێت، بۆیه پێگەی خۆی وەک ناوبژیوانێکی بێلایەن له ده‌ست داوه و دادوه‌ره‌كانی ناچاركردووه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.