هەرێم نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیاتر له 150 هاوپەیمانی و لایه‌نی سیاسی و لیستی تاکەکەسی، لیستی ناوی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مان پێشکەش کردووە؛ ده‌شڵێت، وردبینیكردن له ناوی كاندیده‌كان مانگێك ده‌خایه‌نێت،
ئەمڕۆ شەممە 28ی6ی2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 160 هاوپەیمانی و لایه‌نی سیاسی و لیستی تاکەکەسی، لیستی ناوی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێشکەش به كۆمیسیۆن کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە وردبینیكردنی داتا و زانیاری و بەڵگەنامەی کاندیدەکان و ماوه‌ی مانگێكیشی پێویسته بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆسەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هه‌ینی، 27ـی 6ی 2025، موهه‌نه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان ته‌واو بووه و درێژ ناكرێته‌وه. گوتیشی، هه‌نگاوی دووه‌میان بریتییه له وه‌رگرتنی زانیاریی كاندیده‌كان له نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له پارێزگاكان و دواتر ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ ناوه‌ندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆن و له‌وێشه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
وتیشی، هه‌ر یه‌ك لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی لێپرسینەوە و دادپه‌روه‌ری، دەستەی دەستپاکی، هاوكات دەزگا ئەمنییەکان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان، و وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، سه‌رپه‌رشتیی پرۆسه‌ی وردبینی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 15 ڕۆژیش ده‌خایه‌نێت.
هەروەها، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، بڵاوی کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.