دواین هەواڵ

عێراق‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

حزبەکەی عەبادی بەشداری هەڵبژاردن ناکات

هەرێم نیوز
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند.

هاوپەیمانیی نەسر، بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هاوپەیمانییەکە و کاندیدەکانی، بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن و تەنها پاڵپشتیی ئەو کاندیدانە دەکەن، کە بە "گونجاو و لێهاتوو"ـیان دەزانن لەناو لیستی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی.

هاوپەیمانییەکە دەشڵێت، هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردندا، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پتەویی لە سەپاندنی کۆنترۆڵی یاسایی کە رێگری لە دەستکاریکردن و کڕینی دەنگەکان بکات، هەروەها بەکارهێنانی سامانی گشتی و سامانی دەوڵەت، بۆ بەرژەوەندیی تایبەت.

هاوپەیمانیی نەسر جەختیش لە پێویستیی راستکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکاتەوە.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP