هەرێم نیوز
خەمۆکی حاڵەتێکی دەرونیە، کە کەسی توشبو هەست بە خەم و سترێس وبێ هیوایی دەکات، بەم نیشانانە بزانە کە خەمۆکیت ھەیە:
1- دایم دڵتەنگی و بێهیوایی وھیچ چالاکیەک دڵخۆشت ناکات
2- نەمانی وزە و ئارەزو بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی رۆژانە، چێژ وەرنەگرتن لە کاتەکانت
3- تێکچونی ئارەزوی خوارن یان تێکچونی کێش.
4- تێکچونی خەو ھەندێک کەم خەم دەخەون ھەندێکی کەشیان زۆر دەخەون .
5- بێزاری و توڕەبونی بەردەوام.
6- لەدەستدانی وزە، بەردەوام هەست کردن بە ماندوێتی و تەمەڵی بەشێوەیەک زۆربەی کات لەناو جێگەدایە بەبێئەوەی بخەوێت یان پاڵدەکەوێت.
5- رق لەخۆبون.
8- بەردەوام هەستکردن بە ئازار، بەتایبەتی ئازار لە ماسولکەکان، سەرئێشە، ئازاری گەدە.
9- کەمبونەوەی تەرکیز و لەبیرچونەوە.
10- تێکچونی جوڵەی جەستە، بە شێوەیەک ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بە ئەنجامدانی چەند یاریەکی توند، یان لێخورینی ئۆتۆمبێل بە خێرایی.
دەرون دروست بن