چاپوک سەعید
لەماوەی ئەو بیست ساڵەی دواییدا، زۆربەی هەرەزۆری زنجیرە دڕاما تورکیەکان، نزیکەی لەهەموو دڕاماکان لە سێ حالەت تا زیاتر لە دە حالەتدا، مناڵەکان دەردەکەون کە لە باوکی خۆیان نین و لە باوکێکی ترن . جا جاری وا هەیە زوو ئاشکرادەبێ و جاری واش هەیە دوای چەندین ساڵ باوکەکە دەزانێ مناڵەکە یا مناڵەکان لەخۆینین .
لەماوەی ئەو بیست ساڵەیەدا، دەیان لەوانەیە بتوانین بڵێین سەدان، زنجیرە دڕامای لەوشێوەیە، کە سەدان حەلقە بڵاودەکرێتەوە، ناوەڕکی بابەتی دڕاماکە مناڵەکان لەباوکەکان نین .
ئەو بابەتانە بەو چڕیە لە هیچ دڕاما ڕۆژئاواییەکان نین، تەنانەت لەهی ئەمریکای لاتینیش، کە زیاتر ئەوان لەو بابەتانە لەدڕاماکانیان پێوەیان دیارە، ئەویش لە دڕامایەک یەک یان دوو، نەک بەو ڕەهاییە .
من لیبڕاڵم و باوەڕم بە ئازادی تاک هەیە، ئەو دیاردەی مناڵی زۆڵ ( بیژی ) لەمێژووی مرۆڤدا هەر هەبووە، بەڵام ئەوەی لەناو دڕامای تورکی ڕودەدا ئاسایی نیە و ئامانجێک لە پشتەوەیەتی .
بینەری کورد بەتایبەتی ژنان و کچان، کە زۆربەی کات لەماڵ کاتیان بەسەردەبەن و زۆرترین توێژی کۆمەڵگەن، کە سەیری تەلەفزیۆن و دراماکان دەکەن، بۆیە پێشاندانی ئەو دیاردەیە بەو چڕیە کاریگەری زۆر خراپی لەسەر فەڕەهەنگ و کولتوری کوردەواریدا دەبێ .
دڵنیام ئەگەر ئەو زنجیرە دڕاما بێمانایەی تورکی لە تورکیا نەهاتبان، یا لەوڵاتێکی تری وەک کۆریای باکور یا وڵاتێکی ڕۆژئاواوە هاوردەکرابوان . ئێستا ناڕەزایەتی زۆر توند لە زۆر کەس، یا بەتایبەت لە لایەنەی پیاوانی ئاینیەوە دەنگیان هەڵدەبڕی، کە ڕوماڵکردنی قەدەغەبکرێ .
وا پێویستدەکات خەڵکانی وشیار و ڕۆشنبیر و ئاینپەروەرانی نیشتمانپەروەر، دەنگی ناڕەزایەتی دژ بەو دیاردە نامۆیەیە، کە لە دڕاما تورکیەکانەوە پەتای زۆڵیەتی ( بیژیەتی ) بڵاودەکاتەوە و شیرازەی خێزانی پێتێکدەدا دەرببڕێ .
من نازانم چ حیکمەتێکە، هەندێک لە برادەرە ئیسلامیەکان بۆ ناڕەزایەتی بەرانبەر یانەی شەوانە، کە لەپەنایەکن ئەوەندە توند ناڕەزاییەتی دەردەبڕن، بۆ لەو هاوردەکردنەی ئەو پەتای زۆڵیەتی دڕاماتورکیەکان ناڕەزایەتی دەرنابڕن .