هەرێم نیوز
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی بواری تەکنەلۆژیا، تایبەتمەندییەكی نوێ بۆ وەتس ئەپ زیاد دەكرێت، كە لیستێكە و پێی دەگوترێت (Recently Online) واتە پێش كەمێك لەسەر هێڵ بووە، لەو لیستەدا ناوی ئەو كەسانەی تێدایە، كە پێش كەمێك لەسەر وەتسئەپ بوونە و بەكاریان هێناوە.
باس لەوەش دەكرێت، لە ڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە، چی دیكە نامەكانتان پشتگوێ ناخرێن و بەكارهێنەری بەرامبەر ناتوانێ بیانووی ئەوە بهێنێتەوە، كە بۆ ماوەیەكی زۆرە وەتس ئەپ نەكردووەتەوە.
ئێستا ئەو تایبەتمەندییە تەنیا لەسەر (وەتس ئەپ بێتا) بەردەستە، لە داهاتوویەكی نزیكدا، بۆ سەرجەم بەكارهێنەرانی واتس ئەپ بەردەست دەبێت.