دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 پێش 2 هەفتە

پرسە نوێیەکان لە سەردانەکەى سەرۆکی هەرێمدا بۆ دادگاى فیدراڵی

هەرێم نیوز

گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراق بەئاڕاستەیەک هەنگاو هەڵدەگرێت کە پێدەچێت بەرەو ئاسۆیەکی روونتر دەچێت و چاودێرانیش باوەڕیان وایە لەبەرژەوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان دەشکێتەوە و سەردانەکەى سەرۆکی هەرێمى کوردستان بۆ دادگاى فیدراڵی و لێدوانى بەرپرسانی عێراقیش بەو ئاڕاستەیەن کە پارتى دەیەویست و واخەریکەى بەرى رەنجی ئارامگرییەکەى دەچنێتەوە.

وەک شارەزایان باسیدەکەن، چیتر دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی هەرێمی کوردستان کە بریار بوو لە 10ى حوزەیرانى ئەمسال بەڕێوەبچێت، تەنها لەسەر زاری پارت و بەرپرسانی سیاسیی هەرێمی کوردستان نەمایەوە، ئەگەری دواخستنەکە بووە قسەی بەشێک لە بەرپرسە عێراقییەکانیش و بەو ئاڕاستەیە هەنگاوى نا کە سەرۆکی پارتى دیموکراتى کوردستان بە نوێنەرى فەرەنساى گوت، ئەگەر بۆ ماوەى چەند مانگێک پرۆسەکە دوابخرێت کەس زیان ناکات و بگرە بۆ هەموانیش قازانجە، لە لایەکى تریشەوە ئەوەى سەلماند کە هێزەکان بە بێ پارتى ناتوانن بچنە نێو پرۆسەکەوە.

ئێستا بەرپرسە عێراقییەکان قسەی نوێیان هەیە، دەڵێن، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پرسێکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە و کاتەکەشی پەیوەستە بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوەو سەرۆکی هەرێمى کوردستانیش هێشتا نیازى خۆی و دامەزراوەکەى نەدرکاندووە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ساردوسڕیی پەیوەندییەکانى نێوان پارتى و دادگاى فیدراڵی بەرەو کاڵبوونەوە ببات و گەرم و گوڕییەک بخاتەوە نێوان هەردوولا.

ئەمرۆش لە ڕێگە پلاتفۆڕمە جیاوازەکانەوە هەڵوێستی نوێی عێراقییەکان ئاشکرا کران و لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دا بۆ بەغداد بینران و کاردانەوە نوێی لێکەوتەوە.

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی بەدر، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا لەبارەی ئەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی باسیان لە ئەگەری دواخستنی ئە هەڵبژاردن کردووە؟ لە وەڵامدا گوتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پرسێکی ناوخۆییە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر دواخستنی دەدات.

نوری مالکییش لە هەمان پرسدا بە روونی گوتوویەتی، دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان ئەو پرسە یەکلادەکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەکەی، نوری مالکی ئاشکرایکردووە، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه‌ بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان”.

هەر لە سەردانەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە، بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی دادوەری، رۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باسکراوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی دیکە ئاشکرابکرێت.

ئەوەی پێشوازییەکەی فایەق زێدانی لەوانەی دیکە جیاکردەوە، دانانی ئاڵای هەرێمی کوردستان بوو بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەرخەری ئەو بۆچوونە بوو کە لە پێشوازیی باڵیۆزی وڵاتى ئازەریبایجاندا سەرەتاى هەفتەى رابوردوو بە ئاشکرا گوتبووى قەوارەى هەرێمى کوردستان قەروارەیەکى دەستوورییە ودەتوانێت هەموو دەسەڵاتە کارگێڕی و یاساییەکانى خۆی مومارەسە بکات.

ئەوەى کە دەمێنێتەوە خواستى پارتى دیموکراتى کوردستان لەداوى ئەگەرى دواخستنى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى ئەو بابەتانەى کە لەدواى سەردانەکەى سەرۆکی هەرێمى کوردستان دێنە کایەوە، کە دیارترینیان هەناردەى بەشە بوودجەى هەرێمى کوردستان و مووچەى موچەخۆرانى کوردستان لە وادەى خۆیدا و داننانى دەسەڵاتدارانى عێراقە بە پلان، بەرنامە و کارەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا بەو پێیەى قەوارەیەکى دەستوورى دانپێدانراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP