دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

هەرێم نیوز 

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، له‌ 10ی ئایاری 2024 بانگه‌شه‌ی حزب و لیست و كاندیده‌ تاكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی خشته‌ی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ 10ی ئایاری 2024 بانگه‌شه‌ی حزب و لیست و كاندیده‌ تاكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

دەشڵێت، ڕۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2024 كۆتایی به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌هێنرێت، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌ و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ كۆتاییهاتنی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، چونكه‌ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ڕاگرتنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندایه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP