دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئایدن مه‌عروف: گه‌شبینین بەوەی پرسی كۆتاكان له‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكرێت

هەرێم نیوز

وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی کاروباری پێکهاتەکان، ڕادەگەیەنێت، پێشوازی له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و  گه‌شبینن كه‌ پرسی كۆتاكان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەبێ بەشداریی پێکهاتەکان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناتەواو دەبێت. 
ئایدن مەعرووف دەڵێت: "دەستخۆشی لە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ پرسی کۆتاکان." 

ئایدن مەعروف لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتای پەرلەمانی کوردستان ناده‌ستوورییه‌ و دژی فه‌رهه‌نگی پێکەوەژیانە"، بوونی پێكهاته‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و نوێنه‌رایه‌تییان له‌ په‌رله‌مان گرنگه‌ و پێویسته‌ به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

وتیشی: هەرێمی کوردستان بەردەوام پشتیوانی پێکهاتەکان دەکات.. لەگەڵ ئەوەداین تەواوی کورسی کۆتاکان بگەڕێتەوە.

ئایدن مەعروف ئەوەشی خستەڕوو، "هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ پێكهاته‌كان و سیسته‌می كۆتا، زۆر جیددی بوو و به‌ پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوشێوه‌ی پارتی به‌رگری له‌ مافی پێكهاته‌كان بكه‌ن".

ڕاشیگەیاند، "سەرۆک بارزانی هەمیشە پشتیوانی لە مافی پێکهاتەکان کردووە، ئەو مەبەستییەتی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردن بەشداربن".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP