هەرێم نیوز
هاوڵاتیەک بەناوی سۆران حەمەخان کانی میلی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی ناحیەیی زەڕایەنی سەربە قەزای شارەزوور بەدەستڕێژی گوللە کوژرا. پۆلیسی سلێمانیش پاش ڕووداوەکە بکوژەکە دەستگیردەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک لە ناحیەی زەڕایەن تەقەی لە کەسێک کرد و کەسەکە گیانیلەدەستدا، تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵات، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکرد.
راشیگەیاند، پاش گەیشتن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لە سەعاتێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.
ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.