هەرێم نیوز
بڕیارە 22ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە بە سەردانێکی فەرمی لە پاش 12 بێتە بەغداد و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەیی و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، چەند پرسێکیش تاوتوێ دەکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوساندا دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌ت له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند، "لایه‌نی عێراقی گرنگییه‌كی زۆر به سه‌ردانه‌كه‌ی داهاتومان ده‌دات، یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كانیش كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كێشه‌ی ئاوه، غازی سروشتی و نه‌وت بۆ توركیا، به پشتبه‌ستن به داواكاری به‌غدا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسانه".
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان دیراسه له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریانه ده‌كه‌ن كه لایه‌نی عێراقی سه‌باره‌ت به ئاو پێشكه‌شی كردوه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵیان ده‌ده‌ن.
لەبارەی سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان، ئەردۆغان وتی، "دوای سەردانەکەم بۆ بەغداد، لە گەڕانەوەمدا دەتوانین سەردانی هەولێریش بکەین و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوێدا کۆببینەوە."