دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمریکا و 17 وڵاتی دیکە داوایەک لە حە.ماس دەکەن

هەرێم نیوز

ئەمریکا و 17 وڵاتی دیکە داوایان لە حە. ماس کرد هەموو بارمتەکانی ئازاد بکات، وەک ڕێگەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی غەززە.

لە بەیاننامەکەی ئەو وڵاتانەدا هاتووە: داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو ئەو بارمتانە دەکەین کە حەماس زیاتر لە 200 ڕۆژە لە غەززە هێشتوویەتییەوە.

 ئەم 18 وڵاتە هەموویان هاووڵاتییان لەناو ئەو بارمتانەداهەیە کە لە شەش مانگی ڕابردوودا لەلایەن حە. ماسەوە گیراون.

ئەمەلەکاتێکدایە لەئەمریکا خۆپیشاندانی خوێندکاران لە چەندین زانکۆ بەڕێوەدەچێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکەن. لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە سەدان خوێندکار دەستگیرکراوە.

جەنگی غەززە لەهێرشی حە. ماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 2023 دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.  بەهۆی جەنگەکەوە زیاتر لە 34 هەزار فەڵەستینی کوژراون کە زۆرینە ژن و منداڵ و پیاوانی بەتەمەن بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP