هەرێم نیوز
سەرۆکی حە.ما.س دەڵێت، مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززەیان قبوڵ کردووە.
بزووتنەوەی حە.ما.س لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نێوەندگرانی قەتەر و میسریان لە بڕیارەکەی ئاگادار کردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حەماس، ئیسما.عیل هە.نیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر ڕێککەوتنی خۆی ڕاگەیاندووە.
هێشتا وردەکاری زیاتر ڕانەگەیەندراوە، وەک ئەوەی ئاگربەستەکە تا چەند دەخایەنێت و بارمتەکانی ژێردەستیان لە غەززە چییان لێبەسەردێت.