دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودییە

هەرێم نیوز

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلیەکان گەیشتە سعودیە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنی بلینکن لە چوارچێوەی دەستپێکردنی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتووەتە ڕیاز.

دوێنێ یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیۆ میلەر ڕایگەیاندبوو کە ئەنتۆنی بلینکن لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ھەریەک لە سعوودیە، ئوردن و ئیسرائیل دەکات.

ھاوکات پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن سەدانی سعوودیە دەکات و لە میانیدا، پرسی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی بەدیلگیراوەکان لەگەڵ ھاوبەشە ھەرێمییەکان تاوتوێ دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە،  لە  7ی 10ی ساڵی 2023وە، شەڕی سەر کەرتی غەززە دەستی پێ کراوە، ئەمە جاری حەوتەمە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP