دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بەڕاشکاوی راگەیاند

هەرێم نیوز

پنتاگۆن رایگەیاند، دوێنێ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە پەیوەندی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەیدا جەختی لەسەر ئامانجی ستراتیژی گەیشتن بە سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پنتاگۆن، ئەمریکا پشتگیری و بەرگری لە ئیسرائیل دەکات، بەڵام لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران پشتیوانی ناکات.

ئۆستین بە ڕوونی رایگەیاندووە، کە ئێمە بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین، بەڵام نامانەوێت ململانێی ناوچەیی فراوانتر بێت.

دەشڵێت، بارودۆخی ناوچەکە بەندە بەوەوە کە ئیسرائیل بڕیار لەسەر چی دەدات و ئێران چۆن وەڵام دەداتەوە.

 کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە؛ واشنتۆن لەم هەفتەیەدا جموجۆڵەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی لە نیویۆرک سنووردار دەکات.

پنتاگۆن ئاماژە بە هێرشەکەی ئێران دەڵێت، ئێران شکستی هێنا لە گەیشتن بە ئامانجەکەی کە لەناوبردنی ئیسرائیلە.

لەبارەی هەڵوێستی خۆیانەوە دەڵێت، ئێمە نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران ببینین، بەڵام ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەگرینەبەر.

جەختی کردەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین شەڕێکی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوونەدات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP