هەرێم نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئێران بەدوای پەرەسەندنەکانی ناوچەکەوە نییە و هێرشەکانیشمان بۆسەر ئیسرائیل، بەهۆی نەبوونی هەڵوێستی پێویستبوو لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەوە دژی هەنگاو و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران.
ناسر كهنعانی ئهمڕۆ دووشهممه لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا، رایگهیاند، "كۆماری ئیسلامی ئێران بهشێوازێكی ژیرانه مامهڵهی كردوه و پێش جوڵانهوهكهش هۆشداری پێویستی بهشێوازی دیپلۆماسی دابوو، دوای یهكلاكردنهوهی ههموو شتهكان زۆر به هێز و پسپۆڕانه جوڵایهوه و ئێستاش ههوڵ بۆ زیادكردنی ململانێكان له ناوچهكهدا نادهین و جهخت له رێوشوێنهكانی نهتهوه یهكگرتوهكان دهكهینهوه".
کەنعانى ڕاشیگەیاند: نامانەوێت ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە فروانترببێت و كاردانەوەی ئێران بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەكانیان و كارێكی پێویست بووە و دەبێت رژێمی زایۆنیزم رێز لە هەڵسوكەوتی بەرپرسیارانەی ئێران بگرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "بەلەبەرچاوگرتنی هەنگاونەنان لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایش و هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئهروپایی لە دروستکردنی ڕێگری لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، کۆماری ئیسلامی ئێران لە شێوەی بەرگری ڕەوا بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان وهڵامی دایهوه، پێشبینی دەکرێت ئەوانی دیکە بە ئەمریکاشەوە گرنگی بە وەڵامدانەوەی لۆژیکی و بەرپرسیارانەی ئێران بدەن و لە جیاتی قسە و هەڵوێستی ناعەقڵانی، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە، کردەوەکانی ئێران بەرز دەنرخێنن".
هاوکات ئەمڕۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ لە راپۆرتێکی شیکاریدا پێشبینی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئیسرائیل دواناکەوێت لە وەڵامدانەوە و پێدەچێت ئەمڕۆ دووشەممە هێرشی پێچەوانە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستپێبکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوى 13ی 4 ئێران بە زیاتر لە 300 درۆن و موشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، وەک کاردانەوەیەک دژ بە هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەى ئێران لە دیمەشق.