دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

بایەرلیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا

هەرێم نیوز

بە بردنەوەی بەرامبەر ڤێردەر بریمەن و کۆتاییهێنان بە باڵادەستی 11 ساڵەی بایرن میونشن لە بۆندسلیگا، بایەر لیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار نازناوی خولی نایابی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

 پێنج هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی خولی ئەڵمانی، بایر لیڤەرکوزن پاڵەوانێتی خۆی مسۆگەر کرد و بە ئەنجامی 5-0 لە یاریگای خۆی بەرامبەر ڤێردەر بریمەن بردەوە.

 بۆنیفاس و ژاکا و ویرتز (سێ جار) گۆڵەکانی لیڤەرکوزنیان تۆمارکرد.

 یاریزانانی چابی ئەلۆنسۆ کۆتاییان بە 11 وەرزی بایرن میونشن هێنا و یەکەم نازناوی بۆندسلیگایان بەدەستهێنا.  لیڤەرکوزن پێشتر پێنج جار پلەی دووەمی ئەڵمانی بووە.

 لە یارییەکەی تری ئەمڕۆدا یانەی فرایبۆرگ بە یەک گۆڵی ڕیتسۆ دۆان لە دارمشتاتی میوانداری خۆی بردەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP