دانەر ئەسڵان
هه‌فته‌ی 32 ی یارییه‌كانی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا ئه‌مشه‌و هه‌ینی به‌ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی ئه‌تڵه‌تیك بلباو و گرانادا ده‌ست پێ ده‌كات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا هیچ باس و خواسێك بوونی نابێت ته‌نها باسه‌كان له سه‌ر كلاسیكۆی نێوان ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت به‌و پێیه‌ی به‌رشه‌لۆنه ماڵئاوایی له چامپیۆنس لیگ كرد به خراپترین شێوه ڕیاڵیش سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی به باشترین شێوه خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و بۆ ئیل كلاسیكۆش باشترین ئاماده‌كاری هه‌یه ده‌روونی ئاسوده‌یه له چامپیۆنس لیگ ماوه و له لالیگاش دا له لوتكه دایه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
لیستی ته‌واوی یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه:
ئه‌مشه‌و هه‌ینی
بلباو – گرانادا كاتژمێر 10 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی شه‌ممه
سێڵتا ڤیگۆ – لاس پاڵماس كاتژمێر 3 ی عه‌سر
ڕایۆ ڤالیكانۆ – ئۆساسۆنا كاتژمێر 5:15 عه‌سر
ڤاله‌نسیا – بێتیس كاتژمێر 7:30 ی شه‌و
جیرۆنا – قادیش كاتژمێر 10 ی شه‌و
لیستی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
خیتافی – سۆسیداد كاتژمێر 3 ی عه‌سر
ئه‌لمیریا – ڤیاڕیاڵ كاتژمێر 5:15 ی عه‌سر
ئه‌لاڤێس – ئه‌تڵه‌تیكۆ كاتژمێر 7:30 ی شه‌و
ئیل كلاسیكۆ
ڕیاڵ – به‌رشه‌لۆنه كاتژمێر 10 ی شه‌و
كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی دوو شه‌ممه
ئیشبیلیا – مایۆركا كاتژمێر 10 ی شه‌و