هەرێم نیوز
میدیا سعودییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای کرانە دەرەوەی ڕۆناڵدۆ لەیاری ڕابردووی، گلەیی لەئاستی ناوبژیوانان گەیاندووەتە بەرپرسانی وەرزشی وڵاتەکە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی سعوودیە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی، بەهۆی رووداوەکانی یاریی نەسڕ و هیلال لە پێش کۆتایی جامی سوپەری سعوودیە، پەیوەندی بە وەزیری وەرزشی سعوودیە کردووە و گلەیی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان کردووە.
میدیاکان دەڵێن،رۆناڵدۆ پەیوەندی بە عەبدولعەزیز بن تورکی وەزیری وەرزشی سعوودیە کردووە، داوای کردووە کار بۆ باشترکردنی ئاستی ناوبژیوانانی خول و پاڵەوانێتییەکانی سعوودیە بکەن، کە لە دوایین یاریی یانەکەی کریستیانۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.