دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 3 هەفتە

لە باشوری لوبنانەوە بە زیاتر لە پەنجا موشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل

هەرێم نیوز

حزبوڵای لوبنان 50 موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و لە ناوچەکانی دەفنا و شنیر و گۆشەریم و کیبۆتس زەنگی ئاگادارکرنەوە لێدرا.

رۆژنامەی (مەعاریف)ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، لە ماوەی دوو خولەکدا حزبوڵای لوبنانی 50 موشەکیان ئاڕاستەی چەندین ناوچەی ئیسرائیل کرد، لە ئێستاشدا لە نشینگەکانی دەفنا. شنیر، گۆشیریم، کیبۆتس دان زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

لەبارەی هێرشەکەوە حزبوڵای لوبنان ئاماژە بەوەدەکات: وەک پشتیوانییەک بۆ گەلی فەڵەستینی خۆراگر لە کەرتی غەززە، هەروەها بۆ وەڵدانەوەی دەستدرێژی دوژمنەکانمان بۆ سەر ماڵی خەلک لە شار و گوندەکان، دەیان موشەکی کاتیۆشامان ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد.

میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، به‌شێك له‌ مووشه‌كه‌كان له‌ سه‌ر سنووری لوبنان - ئیسرائیل ته‌قێندرانه‌وه‌ و هەروەها راشیانگەیاند: ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر سه‌قامگیری جیهان.

چەند خولەکێک پێش ئەوە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چەند باڵەخانەیەکی حزبوڵایان لە ناوچەی ئایەت شەعب بۆردومانکرد، لە باشوری لوبنانیش باڵەخانەیەک بە ئامانجگیراوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە باس لە ئەگەری هێرشی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکرێ و ئەمڕۆش  لێدوانی چەند بەرپرسێكی ئەمریكا بڵاو كرایەوە و ئاماژەی بەوە درا کە هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل زۆر نزیكە و رەنگە ئەمڕۆ روو بدات.

 ئێوارەی رۆژی دووشەمەی هەفتەی رابردوو، هێرشكرایەسەر باڵەخانەیەكی نزیك باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا، لە ئەنجامدا، دوو فەرماندەی باڵا، پێنج ئەفسەر و راوێژكاری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران، لەوكاتەوە گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە چووەتە قۆناخێكی نوێوەوە.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP