دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 3 هەفتە

مۆنـۆلـۆگ و مۆنـۆلـۆگی منـداڵان

رەزا شـوان

رەچـەڵـەکی وشـەی “مـۆنـۆلـۆگ” لـە وشـەی یـۆنـانی لاتـیـنی ” مـۆنـۆس” بە واتـا “تەنیا” و “لـۆگـۆس” بە واتـا “قـسەبـکە” سەرچـاوەی گـرتـووە. واتـا هـەر “خـۆت قـسەبکە” ئەم دەستەواژەیە، بۆ وەسفکـردنی وتارێک لەلایـەن تاکە کارەکـتەرێکەوە بەکاردێت، لە چوارچێوەیەکی دراماتیکی، شانۆ، فیلم، بەرنامەی تەلەفـزیـۆنی و… هـتد. بەو کارەکتەرەش دەوترێت (مۆنـۆلـۆگـیست).

(لیۆنارد پێتەرز) دەڵـێت؛ مۆنـۆلـۆگ بریتییە لە دیالـۆگ لەنێوان دوو کەسدا، کەسێک قـسەدەکـات، ئەوی تـریـان گـۆێ دەگرێـت و کـارلـێک دەکـات، پەیـوەنـدییـەک لە نێـوان هـەردووکیانـدا دروست دەکات”.

کەواتا مـۆنـۆلـۆگ، بریتییە لە وتارێکی درێـژ، لەلایـەن تاکە کارەکـتەرێکەوە. شـێواز و میـتۆدێـکی نمایـشە کە لە بەرهـەمـێکی شـانـۆیی یان فـیلـم سینەمـایی یا لە بەرنـامـە و درامایەکی رادیـۆیی و تەلەفـزیۆنی، بە شێوازێکی جیاواز بەکاردێت. دەکرێت مۆنـۆلـۆگ قـسەکـردن بێـت بـۆ کارەکـتەرەکـانی تـری دیـمـەنـەکە، یان دەکـرێـت کارەکـتەرێـک بێـت لەگـەڵ خـۆیـدا قـسەبکات. یـان لەگـەڵ بیـنەرانـدا قـسەبـکات.

ئەو ئەکـتەرەی کە رۆڵی مۆنـۆلـۆگی لە شانـۆدا دەبێـت، پێویستە شارەزایی لە مۆنۆلۆگ هـەبێت، لە قسەکردنی مۆنـۆلـۆگ و چـۆنییەتی نمایشکردنی. شێوازی دەربـڕینی ئەکتەر لە مـۆنـۆلـۆگـدا، بە سێ شـێوەیە ئەنجـام دەدرێـت؛ وتـاری گـشـتی، دەقـی درێـژ لەگـەڵ کەسانی تر، قسەکردن لەگەڵ خودی خۆی. لە هەریەک لەم فـۆرمانە ئەکتەر شێوازێکی نـوانـدنی جیـاواز هەڵـدەبـژێـرێـت و جـۆرهـا مەزاج پیشان دەدات.

بۆ یەکـەم جـار مـۆنـۆلـۆگ، لە شەسـتەکانی سـەدەی حەڤـدەیـەم بە زمـانی ئینگـلـیزی دەرکەوت، بـریتیـبوو لە وتارێکی درێـژی تاکە کەسێک، یان دیـمەنـێک لە درامـایەک، کە تاکە کەسێک لەگـەڵ خـۆیـدا قسەی دەکـرد. مـۆنـۆلـۆگ لە درامـای کۆنی یۆنـانیـدا، گـڤـتوگـۆکـان کـەم و کـورت بـوون. تەنیـا کەسـێک لەسـەر شـانـۆدا نمـایشی دەکـرد و مـوزیکـیشی لەگـەڵـدا بـوو. لەو سەردەمەدا مـۆنـۆلـۆگ شێوازی سەرەکی شـانۆ بوو.

مـۆنـۆلـۆگەکـان لە چـیرۆکـدا، خـزمەت بە ئامـانجـێکی دیـاریکـراو دەکـەن. بـۆ ئـەوەی وردەکاریی زیـاتر سەبارەت بە کارەکتەرێک، یان سەبارەت بە پلۆتەکە “گرێکە” بدرێت بە بیـنەر یا بە بیـنەران. ئەگـەر بە وردی بەکـاربهـێـنرێـن، رێـگەیـەکی زۆر باشـن بۆ هـاوبەشکردنی بیرکردنەوە ناوخـۆییەکان، یان چیرۆکی پشتەوەی کارەکتەرێک، یان بۆ ئەوەی وردەکـاریی تایبەتـتر سەبـارەت بە گـرێکە بـدرێـت.

کاتێک کارەکتەرێک لە مـۆنـۆلـۆگـێکی ناوخـۆییـدا، قـسە لەگەڵ خـودی دەکات و بینەر شایتحاڵی گڤتوگۆیەکانێتی پێی دەوترێت (مـۆنـۆلـۆگی ناوخۆیی) نەک قـسەکردن لەگەڵ کارەکـتەرێکی تر، یـان قـسەکـردن لەگەڵ بیـنەران بکات، وەک (تـاکە قـسەکەر) پێناسە دەکرێت. بەڵام ئەگەر کارەکتەر، بینەر بکات بە ئامانج و یەک لایەنە قـسە بۆ یەکـێکی تـری گـوێگـر، یان بـۆ بیـنەرانی گوێگـر بکات، پـێی دەوتـرێـت (مـۆنـۆلـۆگی دەرەکی).

مۆنۆلـۆگ لە چوارچـێوەی گۆرانی و شیعـر و سروود و چیرۆک و رۆمان و شانۆ و فـیـلمـدا، یان لە گفتوگۆی رۆژانەدا، جـۆری زۆرە و مەبەست و ئامانجـیشـیان زۆرن، وەک مـۆنـۆلـۆجی؛ کـۆمـەڵایـەتی و نیـشـتـمـانی و سـیاسی و پـەروەردەیی و کـۆمـیـدی و تـەنـزئامـێزو… هـتد. کارەکـتەر گوزارشـت لە هـزر و لە نـاخی خـۆی دەکـات. بـەڵام هـەنـدێ جـار قـسەکانی ئاراسـتەی کەسـێکی دیاریکـراو، یان جـەمـاوەر دەکـات. ئەو وتارانەی کە سیاسییەکان دەیدەن، بریتین لە مۆنـۆلـۆگ، بۆ قـایـلکـردنی گوێگرەکان بە سیاسەتی بنیاتـنراویـان، یان هـەر بابـەتێکی تـر بێـت.

جـوانـتریـن مـۆنـۆلـۆگی سیاسی وتارێـکی (مـارتـن لـۆسـەر کـینگ) ە، لەژێـر نـاوی (خەونێکم هەیە) کە لەساڵی (1963) دا لە رێپێوانێکـدا پێـشکەشی جەماوەری کرد.

مـۆنـۆلـۆگ وەک ئامـرازێـکی ئـەدەبی، کەرەسـتەیەکی بەهـێزە بـۆ نـووسـەران بـۆ پەرەپێـدانی کارەکتەرەکانیان یان پەرەپێـدانی گـرێ، ئەگـەر بە شـێوەیەکی دروسـت بەکاری بهـێـنن. بە تایبەتیش لە شیعـردا مـۆنـۆلـۆگ رۆڵـێکی گـرنگی هـەیە. ئـەم گـرنگـییە ئـەدەبی منـداڵانـیش دەگـرێتـەوە. لە زۆر وڵاتـانی جیهـانـدا، نووسـەرانی بـواری ئەدەبی منـداڵان گـرنـگی بـە نـووسـینی مـۆنـۆلـۆگ بـۆ منـداڵان دەدەن.

لە ئەدەبی خەیـاڵی و ریالـیزمیدا، نووسـەران بۆ ئەوە مـۆنـۆلـۆگ بەکاردەهـێـنن کە بـوار بـۆ کارەکـتەرەکان بـڕەخسێـنـن، بۆ گوزارشتکـردن لە هـزر و لە هەسـتـیان.

چـۆنیەتی هـەڵـبژاردنی باشتریـن مـۆنـۆلـۆگی دیـزاینکـراوی تایبـەت بۆ منـداڵان، زۆر گرنگە. لەوانەیە لە سەرەتادا ئەم هەڵبژاردنە قورسبێت. بەڵام منداڵانی ئەمڕۆ هۆشیار و چاوکراوە و زۆر زانـن، تابێت زۆرزانـتر دەبن و توانـای وەرگرتنیان زیـاتر دەبێـت. هەمیشە دەق و بابـەت گەلـێک هـەڵبـژێـرن، کە بە خۆشی و بە متمانە بەخۆبـوونەوە بتـوانن لە گۆڕەپـانی قوتابخـانە و لەنـاو پـۆلـدا، یـان لەسەر شانـۆدا نمـایشی بکەن.

مۆنـۆلـۆگی منـداڵان بـریتییە لە کورتە وتارێک کە لە میانەیـدا، کەسێک چەند جارێک قـسەدەکات، بێ ئەوەی دەرفـەتێک بە گـوێگـر بـدات بۆ بەشـداریکـرد لە کارلـێکەکەدا. زۆر جاریش مۆنـۆلـۆگ وەک وتارێک لەسەر بابەتێکی دیاریکـراو پێشکەش دەکرێت.

کارەکـتەری نمـایشکاری مـۆنـۆلـۆگ، لەپـاڵ زمـانی قـسەکـردنـدا، زمـانی جەسـتەیی و جـوڵەییش بەکـاردەهـێنێت. بە پـێی واتـا و مەبەستی رسـتە و بـڕگەکـان، رووخـسار و جوڵەی جەستەیی (دەستەکانی، سەری) و تـۆنی دەنگەکەی دەگـۆڕێن و دیاری دەکرێن. بۆ نموونە لە ناخـۆشـیدا، خـۆی خەمبار نیشان دەدات و تـوڕە و گـرژ و مـۆن دەبـێـت و دەمـوچـاوی گـرژ دەکـات و تـۆنی دەنـگی بـەرز دەکـاتەوە. لەوانـەیە بە کـوڵ بگـریـت. لە خۆشیشدا، دەنگی نەرمە و رووی گەشە و خەنـدەی لەسەر لێوە و قاقا پێدەکەنێت.

کلیلی هەڵبژاردنی تێکستی مۆنۆلۆگ بۆ منداڵان، ئەوەیە بە هاوکاری لەگەڵ منداڵەکانتان یان قـوتابییەکانتـان، تێکـستی مـۆنـۆلـۆگی گـونجـاو هـەڵـبژێـرن. کە کـورت و سـووک و ئاسـان و شـیریـن بـن و کاریگەریی ئەرێـنیـیان لەسـەر منـداڵان هـەبـێـت. لە سەرەتـاوە ماوەکـەی لەنیـوان خـولەکـێک بۆ سێ خـولەک بێـت. وا لە منـداڵەکـانتـان بـکەن کـە لە مەبـەسـت و لە هـونـەری پێـشکەشکـردن و نمـایشکـردنی مـۆنـۆلـۆگ تـێـبگەن.

منـداڵان بۆ شەرم شکاندن و خـۆراهـێـنان و خـۆئامادەکـردن بۆ نمایشکردنی مۆنۆلۆگ، لەسەر شانـۆ بێت یا لە گۆڕەپـانی قوتابخانەدا، یا لە هەر شوێنێکی کەدا بێـت، دەتـوانن چەنـد جارێک لە بەرانبەر ئاوێنـەیەکی گەورەدا، پـرۆڤە و مەشـقی نمایشی مـۆنـۆلـۆک بکەن. یان ئەگـەر کارەکـتەرەکە کچـۆڵـەیەک بێـت، دەتـوانێـت لەگـەڵ بووکەڵـەیەکەیـدا قـسەبکات، وا بـزانێت کە بووکەڵەکەی گـوێی لێدەگرێـت. دوایش لە بـەردەم ئەنـدامانی خـێزانەکـانیانـدا زیـاتر لە جـارێـک پێشکەشیان بـکەن.

ئەمەش نموونەیەکە لە مۆنـۆلـۆگ، لەژێـر ناوی (باخچەی ئەفـسووناویی) بۆ منداڵان و هـەرزەکاران نـووسـراوە، لە زمـانی نەرویجـیـیەوە وەرمگـێـڕاوە بـۆ کـوردی: باخچـەی ئەفـسووناوی

دوور لە جیهـانی ئاسایی، لە باخچـەیەکی ئەفـسوونـاویـدا، جـوانـتریـن گـوڵ و رووەک دەژیـان. هەمـوو رۆژێک لەژێـر تیشکی زێـڕینی خـۆردا پاڵـدەکەوتن. لە پاکـترین ئاوی چەمەکەدا تـێر ئاویـان دەخـواردەوە. لەگەڵ ئاژەڵە قـسەکەرەکان و گیانـلەبەرەکانی کەدا، لـەم بەهـەشـتەدا بە خـۆشی و شـادی دەژیـان. ئەفـسووناوییەکەی وایکـردبـوو کە ئـەم باخچـەیە جیـاوازبێـت.

مـن نـاوم (مـیرا) یـە، پەپـوولـەیەکی بچـووکـم. دەبـیـنیـت منـیش بەشـێکـم لـەم جیهـانە ئەفـسووناوییە. رۆژەکانـم بە فـڕیـن لە گوڵـێکەوە بۆ گوڵـێکی تـر و بە گـۆرانی خـۆش لەگەڵ هـاوڕێ ئاژەڵەکـانمـدا بەسەردەبـەم. دەربـارەی ئـەم جیهـانە نایـابەی لـێیدەژیـن، هەمـوو شـتێک دەزانـم.

بەڵام رۆژێـک شـتێکی سەیـر روویـدا، تەمـێکی نامـۆ باخچـە ئەفـسوونـاوییەکـەمـانی داپـۆشی. بە ڕەنگە خـۆڵەمێـشیـیەکەی هەموو شتەکانی داپۆشی. هەموو رەنگەکان و خۆشـییەکـانی نەهـێشـت. خـۆر نادرەوشـایەوە، لەژێـر باوەشی قـورسی ئـەم تەمـەدا، گوڵـەکان سیس بوونەوە. گۆرانییە خۆشەکان لە بێدەنگـییەکی تـرسناکـدا نوقـم بـوون. بە تەواوی سەر دڵـمانی گرت. هەستـم بـەوە کـرد، ئەگـەر شتێک نەکـەیـن، تا هەتایە باخچە ئەفسووناوییەکەمان و ماڵەکـەم رزگاریان نابێت و لەدەسـتیان دەدەیـن. دەبێـت شـتـێک بـکەم بۆ ئەوەی هـۆی ئـەم تەمـە بـزانـم.

دەسـتم بە گەشتێکی سەرەکـێشی و سەڕسوڕێنەر کرد. تێـیدا کەسانی نائاساییـم بـیـنی، چ بـاش چ خـراپ. سەبارەت بە ژیـان فـێری وتەی گرنگ بووم: ئازایەتی بە قـەبارەی جەسـتە ناپێـورێـت، بەڵکـو بە دڵ دەپیـورێـت.

هـەردووکیان، وانەکانی بەدەستهـێـنانی متمانە بەخـۆبوونیان فـێرکردم. لـێبووردن دەتوانێت تەنانەت رق و کـیـنە قووڵەکانیش ساڕێـژبـکات. هـاوڕێی راستەقـینە، ئەوانەن کە یارمەتیی ئەوەت دەدەن، چـۆن هـەیت بە راستی وا خـۆت ببینیـت. لە دوای چەنـدیـن تاقـیکردنەوە و تەنگانـەدا، سەرچاوەی تـاریـکـیم دۆزیـیـەوە: پیـرەژنـێکی تەنـیای جـادووکـەر، شـادی و خـۆشـیی لـە ئـێـمـە ڕفـاندووە. پێیوابووە، بەم ڕفـانـدنە، شادی و خۆشیی ئێمە بۆ ئەو دەچـێـت. دەمتـوانی شەرکـردن لەگەڵـیدا هـەڵبـژێـرم. بەڵام داوای هـاوڕێتـیم لـێـیکـرد و هەمـوو شادییەکی خۆمـم بـۆی دەربـڕی. بەم هەڵـوێـستەم رق و کـیـنەی نـاودڵی جادووگەرەکە تـوانەوە. تەمەکەش بەرزبـووە و نەمـا. ئەوەیە لە تاریکـتریـن کاتەکاندا، هـیوا و خۆشەویستی زال دەبـن. باخچـە ئەفـسوونـاوییەکەشـمـان رزگـاری بـوو!

هەموومـان ئەوە دەزانـین، دەکـریـت و دەتـوانین، فـێری هـونەرێک ببین، وا ئەمـڕۆ مـن لـێرەدا وەسـتاوم. بۆ ئەوەی لـێـت بپـرسـم: ئایا لەم گەشـتەمـدا لەگەڵـمدا دێـیت؟ پـێکەوە لەسـەر ئەم شانـۆیـەدا نمـایش بـکەیـن و ژیـان بۆ باخچە ئەفـسووناوییەکە بـگـەڕێـنیـنـەوە؟ دەتـوانـیـن درەفـەتـێکی روونـاکی پـیـشـانی بـیـنەرەکـان بـدەیـن.

(*) بۆ نووسینی ئەم بابەتە، کەم یان زۆر سـوودم لە چەنـد سایتێکی ئینگـلیزی و نەرویـجی وەرگـرتـووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP