دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 2 هەفتە

ئیرادەی ژن لە درامای ئادیابین دا

سدیق عەزیز
بەشی یەکەم ( ویستم بەیەک بەش تەوای کەم ،بەلام بۆ خوێندەوە واباشترە کورتبێت بۆیە بە دووهەمیش دەبێت)

کاتێک کە بابەتێکی مێژووی دەبێتە کارێکی درامای تەلفزیۆنی ،سینەما یان شانۆیی، لەوە دەکەوێت کە مێژووبێت، لە کاری شانۆ و درامادا مێژوو تەنها وەسیلە نەک ئامانج، لەم جۆرەکارەندا لایەنی جوانی و چێژی هونەری و ئێستاتیکا دەبێتە مەرجی یەکەم و سەرەتایی ،نەک بابەتە مێژوویکە.

بە هونەرکردنی بابەتێکی مێژووی زیاتر بۆ ئاشکراکردنی لایەنە شارەوەکانی ناو مێژووە،کە بتوانێت ناو مێژووەدا ،کێشەو گرفتەکانی ئەمڕۆمان نیشان بات،نەک ئەوەی گێرانەوەیەکی تەواوی بابەتێکی مێژووبێت.ئەگەر کاری هونەری تەنها و تەنها گێرانەوەی مێژووە وەک خۆی و دووبارکردنەوەی واقیعە ،ئەوکات پێویستمان بەو هەموو بوجە و هئلاکیە نیە لەکارێکی شانۆی یان درامادا ،ئەوەتا بە دەیان کتێبی مێژووی هەیە ،خوێنەر دەتوانێت بیخوێنێتەوە. بەکورتی سینارێست و دەرهێنەر ئازادن لەوەی بابەتێکی مێژووی چۆن دەگێرنەوە و چۆن بەکاری دەهێنین لە کارێکی هونەریدا.

لە شانۆدا برێخت کە خاوەنی قوتابخانە شانۆیی فێرکاری نمونەی ئەو تێڕوانینەیە، لە شانۆیی کوردیشدا فواد مەجید مسری لە شانۆگەری خەج و سیامەند و ڕاپۆرت و هەلاج دا نمونەی ئەو جۆرە طێڕوانینەیە.

درامای ئادیابین وەک بابەتێکی مێژووی لە لەجەنگی جیهانی یەکەمەوە دەست پێدەکات،ئەو کاتی کە ئیمراتۆریەتی عوسمانی کۆتایی دێت ئیگلیز جێگایان دەگرێتەوە، ئەگەر لە ڕووی سیاسی و کۆمەلایەتیەوە سەیری ئەو قوناغەی میلەتی کوردبکەین ،یان لەڕووی گەشەی فکری و مەعریفی و ئاستی ڕۆشنبیریدا ، ئەوە لەسەرەتایەکی زۆر سەرەتایدا بون . دین وەک بیرو باوەڕ لەسەر هەموو پیرۆزیەکانەوە بووە.

ڕێژەی خوێندەواری لە ئاستێکی زۆر نزمدابووە ،وە تایبەتیش لە ناو ئافرەتاندا لە ئاستی سفردابووە. دەرهێنەری درامای ئادیابین علی حەسن خان لەو قۆناغەدا، لە قۆناغی کشتوکالێ و دەربەگەیاتی و عەشایریدا ، توانیویەتی کۆمەلیک کارەکتەری ژنی خاوەن ئیرادە دروست بکات ،کە ببێتە جێگای پرسیاری بینەران ،ئایا لەو قۆناغەدا ژن بە شیوەیە ژیاوە، خاوەن ئەو ئیڕدایە بووە کە بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات ووەک ژن بتوانن کەسایەتی خودی خۆی بن.

لە دراما کوردیەکاندا زۆر کەم ئاوڕ لە پێگەی ژن دراوەتەوە وەک خودێکی ئازاد و سەربەخۆ و خاوەن ئیرادە، زۆربەی کات پێگەی ژن زەعیف و لاوازبووە، یان ئاژاوەگێرو و دەم هەراش بووە، یان چەوساوە و زەلیلی ژێردەستی پیاوبوە، ئەمەش لە ڕوانگەی ئەوەی کە کۆمەلگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی پیاو سالاریەو ژن کەمترین ماف و ئازادی هەیە.

کەسایەتی نەرمین لە دراماکەدا کە ڕوبار خالید ڕۆلەکە دەبینێت ،لە خێزانێکی پڕ کێشەو ئاژاوەدا گەورەبووە، دایک و باوکی نەرمین دەبینین ،هەمیشە کێشەیانەوە گلیەی گازنەدەیان هەیە لەگەڵ یەکتری ،کە سەرچاوەکەشێ دڵپیسی و غیرەیە.بەلام نەرمین کچێکی ئارام و نەرم و بەسۆزە و کراوەیە، ڕۆژانە لە دوکانێکی نچوکدا نقوڵ نەبات دەفرۆشێت، خەونی ئەوەی هەیە بچیتە ماڵی پاشاوە. جارێ هەر دانانی کچێک وەک دوکاندار لەو قوناغەدا کە ژن خاوەنی هیچ مافێک نەبوەو خاوەنی هیچ ئازادیەک نەبووە لە ژێرکاریگەری ئاین و کەلتوردا ، کارێکی هەم جوان و هەم جەریئانەیە، جگە لەوەی نەرمین بە ئاشکراو ئازادە دوای خۆشەویستی لە فەرهاد دەکات،بێ پێچ و پەناو شەرم کردن دەڵیت من تۆم خۆش دەوێت و من تۆم دەوێت. تا ئەمڕۆش کەم کچ هەیە بتوانێت ئەو دەربڕێنەی هەبێت. جگە لەوەی لە پێناو گەیشتن بە خۆشەویستەکەی ،هەموو دابو نەریتی کۆمەلایەتی و دین دەبەزێنێت و دوای فەرهاد دەکەوێت، هەروەک کەسایەتی نورا لە شانۆگەری ماڵی بوکەشوشەی ئیبسن دا، گوێی لەوە نەبوو کۆمەلگە چی پێدەلێت.

ڕوبار خالێد لە دوری نەرمیندا توانایەکی جوانی نیشاندا لە ئەدا و ئیماو ئاکتین دا، دنیایەکی جوانی پڕ هەست و سۆز و خۆشەویستی .

دروستکردنی ئەم کەسایاتیە ئەگەر لە ـیژوودا هەیە ،یان هەبووە ، ئەوا ئەو مێژووە چیگای ڕێز و خۆزگەدەخوازین لەو زەمەندا بوویانەیە، ئەگەر نیشەو تەنها هزر و و فەتانزیایی دەرهێنەر ، جێگای دەست خۆشیەو کارێک جوانەو توانیوەیەتی مێژوو وەک وەسیلەیەک بکاتە پردێک بۆ دەربڕینی هزرو ئەندێشەی خۆیی.

کەسایەتی سەعدیە

سعدیە بە هۆی ڕوداوێکەوە ڕێگای دەکەوێتە هەولێر ، پاش ئەوەی منداڵیک لەبەردەم ماڵی مومتاز پاشا فڕێدەدا، دەکەوێتە سۆراخی شوێنك بۆ ژیان ، بۆیە بەدوای میوان خانەیەکدا دەگەڕی ، دەچێتە وتێلێل کە ئەو کات بە خان ناوی هاتووە، خان لەلایەن کەسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە ناوی عزیزە.لێرەدا دەکرێت ئەو پرسیارەبکەین ،ئایا لەو کاتەدا ژنێک بە تەنیا بۆی هەبووە لە خانێک میوان بێت و بژی ؟ ئایا ڕێگە پێدراوبووە؟ من پێم سەیرە سەد و بیست ساڵ لەمەبەر ژنێک بئ هەبووە بەتەنیا لە وتێلێک یان خانێک بخەوێت، بەڵام ئەمڕۆ لەم سەردەمەدا زۆر زەحمەتە کچیک یان ژنێک بەتەنیا بچێتە وتێلیک لە شارەکانی کوردوستان ، هەر ولاتە ئیسلامی و عرەبیەکان بە گشتی ، بەڵام ئەو کات ژنێک بە تەنیا توانیویەتی لە خانێکدا بە ئازادی بژی وبە بێ ترس بخەوێت..ئەگەر ئەم کەسایەتیە لە مێژدوودا هەبووبێت جوانە ، ئەگەریش نەبوە ، ئەوا خەیاڵی دەرهێنەر جوانترەوە لە پێناو دروستکردنت ڕووداودا فەنتازیاو دنیابینی خۆی بەکار هێناوە. سەعدیە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی عەزیزەوە، وە بە ئاشکرا داوای خۆشەویستی ڵیدەکات، بەڵام عزێر ڕازی نابێت،پێموایە عزیز یەکەم پیاوی کوردە کە کچێک دوای خوشەوسیتی لە پیاوێک کردبێت و بڵێ نەخێر.سەعدیە کەسایەتیەکی بەهێز و خاوەن پێگەو لەهمانکاتدا ئارامە. لە کاتێکدا کە لەبەر مەعیشەتی ژیان دەبێتە خزمەتکاری ماڵی بەهچەت پاشا، بەزۆریش مارەدەکرێت ،بەڵام لەبەر ئەوەی باوەڕی بە خۆشەویستیە نیە و دلی پێی خۆشنیە، لە داجارد زۆر بە جورئەتەوە داوای لەمێردەکەی دەکات کە تەلاقی بدات و وازی لێبێنت ئازاد بێت. زۆربەی ژنی کورد کە بەزۆریش درابێت بەشوو ، تا دوا ساتەکانی ژیانی ڕایدەکێشێت، لەبەر کەلتور کۆمەلگە، بەڵام سەعدیە بە باوەڕبەخۆبونەوە داوای جیابونەوە دەکات. سەعدیە میحوەری کۆمەڵیک ڕووداوە ، لەوانە هێنانی منداڵێک ، گەیاندی عائشە و سەلوانی کوڕی بەهجەت پاشا بەیەکتری ،گەیاندی شهرەزاد دایک سالح بەماڵی مومتاز پاشا، بون بە مامۆستای سالح لەماڵی مومتاز پاشا، هەولدان بۆ دروستکردنی خۆشەویستی لەگەڵ عریز. بەکورتی هاتنە ناوەوەیی سەعدیە ،تەوای ڕیتم و ئەتمۆسفیر دراماکە و ڕووداوە کۆمەلایەتیەکان دەگۆڕیت، لەناو هەموو ئەم ڕوداوەندا کەسایەتیەکی سەرنج ڕاکێش و بە هێزبووە، تا دواجار خۆی گەیاندە عزیز و بە خەونەکەی گەیشت. لە ڕووی نواندنەوە یەکێکە لە ئەکتەرە بەتواناو سەرنج ڕاکێشەکان ، کە ئەتوانێتت تووشی تێرامانتکات



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP