دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 4 هەفتە

کتێبی بنەماکانی ئیمان

نوسەری کتێب:-جۆن ماکارسەر.

وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی لە لایەن:-بانو زمناکۆ محمد ڕەشید خوێندکار لە پەیمانگای ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا.

جۆن فۆلەرتۆن ماکئارسەر جونیۆر (لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٣٩) پاستور و نووسەری ئەمریکییە و میوانداری بەرنامەی نیشتمانی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی مەسیحی گرەیس بۆ تۆ دەکات.لە ٩ی شوباتی ١٩٦٩ەوە پاستوری کڵێسای کۆمەڵگەی گرەیس بووە، کە کڵێسایەکی نا ئایینییە لە سەن ڤالی لە کالیفۆرنیا.لە ئێستادا سەرۆکی زانکۆی ماستەرە لە سانتا کلاریتا و مەدرەسەی ماستەر, ماکئارسەر لایەنگری بانگەشەی ڕوونکردنەوە، و لەلایەن مەسیحیەتی ئەمڕۆوە وەک یەکێک لە کاریگەرترین بانگخوازانی سەردەمی خۆی دانپێدانراوە.ماکئارسەر زیاتر لە ١٥٠ کتێبی نووسیوە یان دەستکاری کردووە. کتێبی پیرۆزی لێکۆڵینەوەی ماکئارسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دانە فرۆشراوە و خەڵاتی کتێبی مەدالیای زێڕینی وەرگرتووە، جۆن دی ماکئارسەر، گەورە بیمەی فلۆریدا و ملیاردێری خانووبەرە، بەهۆی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەی گود سامریتان لە وێست پاڵم بیچ کۆچی دوایی کرد؛ فلۆریدا تەمەنی ٨٠ ساڵ بوو.

یەکێک لەو بابەتانەی کە لە ناو کۆمەڵگەی خۆماندا زۆر زانراوە خەڵکی زانیاری باشیان نیە لە بارەیەوە{باوەڕی مەسیحێت}.

زۆربەمان لامان وایە مەسیحیەکان بە گشتی یەک جۆرن و هەموویان ئاینەکەیان لە ڕەچەڵەکەوە{لە باوانەوە بۆ وەچەکانیان}بۆ ماوەتەوە و تەواو.هەرچەندە ئەمە تا ڕادەیەک ڕاستە ،بەڵام تەنها بەسەر ئەو مەسیحیانەدا جێبەجێ ئەبێ کە شوێن کەوتوی مەزهەبی{کاثۆلیکی یان ئەرثەدۆکین}پڕۆتستاتەکان بە تەواوەتی جیاوازن.

کەواتە ئەتوانین مەزهەبەکانی مەسیحێت دابەش بکەین بۆ چەند جۆرێک:-

١.کاثۆلیکیەکان.
٢.ئەرثەدۆکسە ڕۆژهەڵاتیکان~>بە گشتی لە ڕۆژئاوای ئەمەریکان.
٣.ئەرثەدۆکسە مەستریقیەکان~>وەک کلدانی و ئاشوریەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
٤.مەقبتییەکان ~>لە میر.
٥.پڕۆتستانتەکان~>لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەتەوە.
من لەم لێکۆڵینەوەیەمدا باسی لە باوەەی پۆتستانتەکان ئەکەم و بنەماکانی باوەڕەکەیان ئەکۆڵمەوە.
پڕۆتستانتەکان{گۆڕانخوازە مەسیحییکان}هەموو ئەوانە ئەگرێتەوە کە پشتگیری ئەو گۆڕانکاریانەی{مارتن لوثەر}دەکەن.

{مارتن لوثەر پیاوێکی ئاینی ئەڵمانی بوو پڕۆفیسۆر بوو لە خودا ناسیدا،  لە ١٨٣/١١/١٠ لەدایک بووە و لە ١٥٤٦/٢/١٨ کۆچی دوای کردوە}.

مارتن لوثەر مەسیحێتی بە شێوەیەکی تازە و بوێ بە جیهانی ناساند وە گەڕاندیەوە سەر ڕێچکەکانی کتێبی پیرۆز.

لەم خاڵانەدا هەوڵ دەدەم بە کورتی ئاماژە بە بنەماکانی ترى باوەڕە بدەم:-

١.بەلای پڕۆتستانتەکانەوە عیسای مەسیح شوێنی بایەخ و چەقی باوەڕەکەیە مەریەمی دایکی تەنها مرۆڤێکە و لە لایەن خوداوە هەڵبژێردراوە تا کوڕەکەی{عیسای مەسیح}لەدایک ببێ کە لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی ببێت بە کۆچی قوربانی و لەسەر خاچ بمرێت بۆ ئەوەی بە خوێنەکەی گوناحی هەموو ئەوانە پاک ببێتەوە کە بوەڕی پێ دەهێنن وە بتوانن بچنە شانیشینی ئاسمان و ژیانی هەتا هەتاییان هەبێت.

کەواتو بێ تاوانبوون  بە باوەڕە بە عیسای مەسیح نەک بە بە کردار واتە{نوێژکردن،ڕۆژوو گرتن،کاری چاکە،بەخشین،تەنانەت بەخشین بە کڵێساش}هیچیان مرۆڤ بێ تاوان ناکات هەموو کاری باشن وە کەسی مەسیحی پەیڕەویان دەکات دوای باوەڕ هێنان بە مەسیح،بەڵام نەک بۆ ئەوەی خودا لێی خۆشببێت  چونکە خودا بەهۆی باوەڕەکەیەوە لێی خۆشبووە،بەڵکو بۆ ئەوەی هاوشێوەی مەسیح بێت لە ڕەفتار و کردارا.

٢.کڵێسا،پێویستە ئەوکەسەی دان بە مەسیحدا دەنێت وەک ڕزگار کەری خۆی وەک ئەندامی کڵێسایەکی خۆجێی بناسێنێ و ببێتە بەشێک لە خێزانی کڵێسا یەک،بەڵام کڵێسا بریتی نییە لە بینایەک یان پەرستگایەک بەڵکو کۆمەڵە کەسێک کە هەمان باوەڕیان هەیە ئەتوانن لە هەرشوێنێک بێت کۆببنەوە و کەسەکان ناو کڵێسا پێک دەئەهێنن   وە هەروەها باوەڕدارەکانی جیهان کە باوەڕیان بە مەسیحە یەک کڵێسا پێک دەهێنن کە وەک جەستەیەک وایە عیسای مەسیح سەری کڵێساکەیە و کەسەکانی تر ئەندامەکانی تری جەستەکەن.

٣. کتێبی پیرۆز،کتێبی پیرۆز کە لە دووبەش پێک دێت:-

١.پەیمانی کۆن لە {٣٩}کتێب پێک دێت کە هەموو کتێبێ ئاینین کە بە زمانی عبری یان ئارام نوسراو نەتەوە لە لایەن گەلی ئیسرائیلەوە وە بە عبری پێی ئەتوترێت تەناخ.

•وە دابەش بووە بەسەر پێنج کتێبەکەی یەکەم کە بە تەورات ناودەبرێت و لە لایەن موساوە نوسراوە.

•کتێبە مێژوویەکان.
•کتێبی پێغەمەران.
•کتێبەکانی دانای.

ئەمانەبە گشتی کتێبی جولەکەکانن وەبابەتی باوەڕی مەسیحی و سەرجەم بەسەرهات و بابەتی ئەم کتێبانەبوون و مردون و زیندووبونەوەی عیسای مەسیح بکەن وەک ئامادەکاریەک بۆ هاتنەمەزنەکەی عیسای مەسیح.
٢.پەیمانی نوێ،{٢٧} کتێبن ئەمانەش بەهەمان شێوە کتێبی ئاینیین  وە دابەش دەبن بۆ ئەمانە:-

١.چوار ئینجیلەکە:-
١.مەتا.
٢.مەرقۆس.
٣.لۆقا.
٤.یوحرنا.

گێڕانەوەی چیرۆکی لەدایک بوون و ژیان و خزمەت و مردن و لە گۆڕنان و هەستانەوەی عیسای مەسیح باس ئەکەن لە چوار گۆشەی نیگای جیاوازەوەکە هەریەکەیان بۆ جۆرەپێکهاتەیەکی نەتەوەی نوسراون،بەڵان دژبەیەکییان تێدا نابینرێت هەرچەندە لە ڕوی گێڕاندنەوەوە جیاوازن.

٢.کتێبی کردار،باس لە ژیان و خزمەتی قوتابیەکانی عیسای مەسیح ئەکات دوای زیندوبونەوەی عیسای مەسیحەوە بەرزکردنەوەی بۆ ئاسمان وە دروست بونی یەکەم کڵێساکان.

٣.نامەکان کەلە لایەن نێردراوانەتەوە بۆ کڵێساکان نوسراون وە زۆرترینیان کەلایەن پۆڵس نێراو نوسراون.

٤.کتێبی ئاشکراکردن،پێشبینی کۆتای جیهان و گەڕانەوەی عیسای مەسیح دەکای.

٤.لە ئاو هەڵکێشان،بە پێچەوانەیئەوەی کە بڵاوە لە ناو خەڵکیدا،مەرجی بون بە مەسیح لە ئاو هەڵکێشان نیە،بەڵکو دانپیانانە بە عیسای مەسیح کە هەڵبژێردراوی خودایە وە متمانەکردنە بەوەی کە ڕزگاەکەری مرۆڤایەتییە.بەڵام لە ئاوهەڵکێشان پێویستە بۆ جیاکردنەوەی شوێن کەتوانی مەسیح لەوانەی کە باوەەیان پێی نییە.واتە کەسی مەسیحی لە ئوە هەڵەکێشرێ تا بناسرێت وەک مەسیحیەک.

٥.مزگێنی دان،بس ئەری سەرشانی هەممو کەسێک دادەنرێت کە باوەە بە عیسای مەسیح ئەهێنێ،چەنکە پڵپشتیت بە ڕاسپاردە مەزنەکەی عیسای مەسیح لە {مەتا ١٨:٢٨}کە داوای لە شوێن کەوتوانی کردوە بڕۆن بۆ لای نەتەوەکان ا فێریان بکەن ە لە ئاویان هەڵکێشن پێویستە هەموو نەتەوەکان هەواڵە خۆشەکە وەرگرن{کە ڕزگاربوون بە نیعمەتە و باوەڕ نەک بە ڕزگار کردن}.

٦.بەخشین بە کڵێسا،لەسەر هەموو مەسیحێک پێویسە ببەخشێت بە کڵێسا ئەوەندەی کە خودا ئەیخاتە دڵیەوە،وە هەروەها {دە یەک} واتە هەر لو دەبەش لە داهاتی کەسی مەسیحی پێویستە بەشێکی بۆ کڵێسا بێت.بەڵام کڵێسا پێویستە ئەنجومونی بیران هەبێ کە ئەو پارەیە بە دانایی بەکار ئەهێنین بۆ خزمەت کردنی کڵێسا و خەڵکەکەی.

٧.سیانەی پیرۆز:-

١.باوک:-خوداوەنە لە ئاسمان.

٢.کوڕ:-عیسای مەسیح.

٣.ڕۆحی پیرۆز:-ئەو ڕۆژەیە کە یەتە سەر باوەڕدکردن دوای باوەڕهێنان بە عیسا مەسیح.

ئەم سیانە یەکن،مەسیحیەکان دژی ئەو تۆموتبار کردنە دەوەستنەوە کە پێی تۆمەتبار دەکرێن کە گوایە سێ خودا دەپەرستن،بەلای ئەوانەوە خودا یەکە،بەڵام لە سێ کەسایەتی جیاوازدا دەردە کەوێت.
وە نمونە ئەهێننەوە بۆ پاڵپشتی کردنی باوەەکەیان دەدەنێن ئایە هەموو باوکێک لە ڕاستیدا نابێتە باپیر و باوک و کوڕ لە هەمان کاتدا یام خۆر لە ئاسمانیە {وێنەی خودای باوک}  وە تیشکەکەی دەگاتە سەر زەوی{عیسای مەسیح} وە گەرمی دەدات بە لەشمان بێ ئەوەی بی بینین{ڕۆحی پیرۆز}.

٨.هاوسەرگیری و تەڵاقدان،بۆم سیمیەکان باشترە کە هاوسەرگیری لەگەڵ مەسیحیدابکەن وە قەدەغەکراەنییە،بەڵام تەڵاقدان تاڕادەیەک قەدەغەکراوە وە لە هەنێ کتی دەگمەندا ئەبێ ڕێگەپێدراو نییە چونکە دەڵێن ئەوەی خودا لەسەر زەوی دەیبەستێ پێویسە لە ئاسمان جیاببنەوە واتە بە مردن ،بەڵام لە حاڵەتی خیانەتکردندا هەندێ جار ڕێگەی پێدەدرێ،وە قەشە و پیاوانی ئاینی ئەتوانێ هەوسەرگیری بکات بەپێچەوانەی کاثۆلیکیەکان،هەروەها ژنانیش.
٩.فرە ژنی،بە گوناحە و بەرڕەوشتی هەژمار دەکردێت.

١٠.قوربانی کردن،کەسی مەسیحی هەرگیز ئاژەڵ سەرنابڕنێت لای ئەوان عئسای مەسیح خۆی قوربانیە کە بووە و هیچیتر پێویست بە ئاژەڵ سەربڕین نییە.

١١.نوێژکردن،تەنها وتوێژکردن و گفتوگۆیە لەگەڵ زودا وە پێویستی بە دەستنوێژکرتن و خۆئامادەکردن نیە وە لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێکدا ڕێگە پێدراوە.

١٢.ڕۆژ و گرتن،کاتی تایبەت و شوێنی تایبەتی نیە هەرکات کەسەکە ویستی لە خواردن و خواردنەوە یاب هەرشتێکی کە لە خودا دوریبخاتەوە دوەبکەوێتەوە پەنای بۆدەبات و خۆی ماوەکەی دیاری دەکات.
١٣.گوناح کردن،لە مەسیحیەدا وادانراوە کە مرۆڤ بەردەوام گوناح دەکات و ناتوانێت خۆی ڕزگارکات،بەڵام هەرکات گوناحی کرد پێویستە دان بە گوناحەکەیدا بنێ و تۆبە بکات وە خودا لێی خۆش دەبێت،وە پێویسە وردەوردە خۆی ڕابێهێنێت لەسەر بێ گوناحی.

١٤.جگەرە کێشان وەمەی خواردنەوە،بۆکەسی مەسیحی مەی خواردنەوە و جگەرەکيشان حەرام و قەدەغە نیە،بەڵام بە گوێرەی ئەوەی جەستەی دەبێتە ماڵی ڕۆحی پیرۆز و ڕۆحی پیڕۆزی تیایدا نیشتەجە دەبێ،نابێ آتێک بەکاربهێنێ کە زیان بە جەستەی بگەیەنێ هەروەها خۆسەرزۆذ کردن بەمەی ڕێگا پێنەدراوە ئەو کەسەی بێ سنوە  مەی و مادەی هۆشبور بەکاە بهێنێت بە گوناح بار لە قەڵەم دەدرێت.

١٥.خواردنی گۆشتی بەراز،ڕێگە پێدراوە بە پێچەوانەی ئاینی خولەکە و ئیسلام.

١٦.جل و بەرگی ژنان،بە پێچەوانەی ئەوباوەڕەی لە ناو خەڵکیدا بڵاوە کە ژنه مەسیحی ئەتوانێت ئەتوانێ هەرجۆرێک بییەوێت جل و بەرگ بپۆشێت،ڕاستە بەسەریدا نەسەپێنراوە لەچک بکای،بەڵام ژنی باوەڕداری مەسیحت خۆی تەرخان ئەکات بۆ یەک پیاو کە مێردەکەیەتی وە خۆی ناڕازێنێتەوە.

١٧.پەیوەندی ژن و مێرد،ژنانی مەسیحی پێویستە ملکەپی مێردەکانیان بن،وە بەهامان شێوە پێاوان ئەبێ ژنەکانیان خۆشبووێت و ئامادەبن لە پێناویدا بمرن وەک چۆن مەسیح لە پێناوی کڵێسادا مرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP