دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 4 هەفتە

چۆنێتی باشترکردنی قسەکردنت بە زمانی ئینگلیزی : 8 ئامۆژگاری

کاتێک پرسیار لە خوێندکارێکی زمان دەکەیت ئامانجەکانی چیە ؟ هەموو کەسێک دەڵێت "قسەکردنم باشتر بکەم" کاتێک فێری زمانێکی بیانی دەبین ، خۆت دەبینیتەوە کە قسە لەگەڵ هەموو جۆرە قسەکەرێکی ڕەسەن دەکەیت_ مامۆستاکەت ، خزمەتکارەکانت لە چیێشتخانەکان ، شۆفێری تەکسی و خاوەن ماڵەکەت. بۆیە زۆر گرنگە کە هەست بە ئاسوودەیی بکەیت. هەروەک باشترکردنی نووسین و گوێگرتن یان هەر شارەزایەکی تر. تەکنیک هەیە کە دەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ باشترکردنی قسەکردنت بە ئینگلیزی لەخوارەوە ڕوونی دەکەمەوە 

قسەبکە : باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی باشتر قسە بکەیت قسەکردنە! پاپەندبە بە مەشقکردن لەگەڵ زۆرترین کەسی جیاواز. ئایا ئێستا لە دەرەوەی وڵات دەژیت یان دەخوێنیت؟ ئەوا سوود لە هەزاران قسەکەری زمانی ڕەسەن لە کۆمەڵگەیەکی نزیکی خۆی وەربگرە وەک هاوڕێکانت، خێزانەکانیان، هاوکارەکانت، هاوپۆلەکانت، کارمەندانی قاوەخانەکان، مارکێتەکان، پۆستەخانەکان و ئەو شوێنانەی تر کە سەردانیان دەکەیت. ئەگەر لە وڵاتی خۆت فێر دەبیت، کاتەکانی مەشقکردنت زیاد بکە بە کۆبوونەوەی هاوپۆلەکانت دوای وانەکان، دۆزینەوەی هاوبەشی ئاڵوگۆڕی زمان یان بەشداریکردن لە کۆمەڵگەیەکی ئۆنلاین لە فێرخوازان. 

بیر لە گفتۆکانت بکەرەوە: دوای تەواوبوونی گفتوگۆکەت، ساتێک بۆ بیرکردنەوە تەرخان بکە. چۆن ڕۆشت؟ پێت وایە تا چەند تێگەیشتووی؟ تاچەند هەستت بە ئاسودەیی کرد لەگەڵ ئەوو بابەتە؟ ئایا توشی هیچ وشەیەکی نەناسراو بویت؟ تەنها کردەوەی بیرکردنەوە لەوە بەم شێوەیە متمانەت زیاد دەکات بۆ جارێکی تر کە قسە دەکەیت و شتە ئامانجدارەکانت دەداتێ بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکەیت، بۆ نموونە ئەو وشەسازیانەی کە تێگەیشتووی. 

گوێبگرە و بخوێنە:  بۆ ئەوەی قسەبکەی پێویستت بە وشەیە، ڕاستە؟ کاتەکانی پۆل زۆرباشە بۆ فێربوونی وشەسازی ، بەڵام ڕێگەی تر هەیە کە دەتوانیت خۆت بۆی زیاد بکەی: سەیرکردنی فیلم، گوێگرتن لەمۆسیقا، ڕادیۆ و پۆدکاستەکان. کتێب و گۆڤار و بلۆگ بخوێنەرەوە. لەکاتی گوێگرتن و خوێندنەوەدا، دەربرینی نوێ و سەرنج ڕاکێش و زاراوەی زەق و هاوواتا بدۆزەرەوە. 

ئامادەکردنی وەرەقەی فێڵکردن: بەشێک لە دڵەڕاوکێ لە دەوروبەری قسەکردن هەست بەوە دەکات کە نازانێت چی بڵێیت. بۆ ڕووبەڕوبونەوەی  ئەمە، پەڕەیەکی فێڵ ئامادە بکە. کەدەچیت بۆلای دکتۆر؟ پێش چاوپێکەوتنەکەت، لێکۆڵینەوە لە وشەسازیەکان بکە کە پەیوەندیان بە بارودۆخەکەتەوە هەیە و هەندێک دەستەواژەی باو کە پێدەچێت پێویستت پێیان بێت. 

مۆبایلەکە هەڵبگرە: زۆربەی خەڵک گفتوگۆی تەلەفۆنی بە تایبەتی بە چالاک دەزانن. بۆچی؟ چونکە لە تەلەفۆندا ناتوانین زمانی جەستەی کەسی بەرامبەر ببینین یان سەیری جووڵەی دەمی بکەین، بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە متمانە بە خۆبوون بکەیت لە تەلەفۆندا. 

دەنگت تۆماربکە: ئێمە دەزانین، زۆربەی خەڵک حەزیان لەبیستنی دەنگی تۆمارکراو نییە بەڵام لە ڕاستیدا ڕێگەیەکی زۆر بەسوودە بۆ باشترکردنی قسەکردنت! بیستنی خۆت لەسەر شریت شتێک پیشان دەدات کە ڕەنگە درکی پێ نەکەیت، ڕەنگە مەیلی ئەوەی هەبێت کە خێرا قسەبکەیت کاتێک دەمارگیریت . لەلایەکی ترەوە دەتوانیت سەرسورمانێکی خۆشت هەبێت کە دەبیستیت قسەکردنت زۆر باشتر بووە لەوەی بیرت لێدەکردەوە! بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکەی، تۆمارەکە ببە لای مامۆستاکەت یان هاوڕێیەکی قسەکەری زمانی ڕەسەن و بافیدباکت پێ بدەن. 

پرسیار بکە: ئەگەر لە وشەیەک یان دەستەواژەیەک تێنەگەیشتیت، قسە بکە! پرسیار لە مامۆستاکەت یان هاوکارەکەت بکە بۆ یارمەتی فێربوونی وشەی نوێ. 

ئینتەرنێت بەکاربهێنە: فێربوونی زمانێک پێش ئینتەرنێت زۆر قورس بوو. دەیان ساڵ لەمەوبەر، قسەکەرانی زمانی ئینگلیزی سەرچاوەی سنوورداریان بۆ خوێندنی زمان هەبوو. زۆرجار ئەوان گیریان خواردبوو لە فێرکردن ، ئەمڕۆ دەتوانیت ئینتەرنێت بەکار بهێنیت بۆ خێراکردنی پرۆسەی فێربوون. ڤیدیۆکانی یوتیوب سەرچاوەیەکی زۆرباشن. لەڤیدیۆکانی یوتیوبدا ڕووبەروی زۆرێک لە زمانی ئینگلیزی ڕەسەن دەبیتەوە کە لە سەرانسەری جیهانەوە هاتوون. هەر یوتیوبەرێک لەهجە و شێوازی قسەکردنی خۆی هەیە.

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی :

لالاز فەرهاد خەسرەو
پەیمانگای ناشنال_زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی تایبەت
https://www.ef.com/wwen/blog/language/how-to-improve-your-spoken-english/
https://blog.udemy.com/how-to-speak-english-fluently-12-tips/



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP